کەشناسێک ئاشکرای دەکات وشکە سەرما کۆتایی دێت و ئەگەری بارینی باران لە کۆتایی ھەفتەی ئایندە هەیە.
ئاوێنە: ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند" بۆ ئەمڕۆ و سبەی ھەینی کاریگەری شەپۆلی سەرماکە لەسەر ناوچەکانمان بەردەوامی ئەبێت و لە دوو سبەی رۆژی شەمە بەدواوە کاریگەری ئەو بارستە ھەوا وشک و ساردە لەسەر ناوچەکانمان دوور دەکەوێتەوە و پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بەرێژەی ٣ تا ٤ پلەی سەدی بەرزدەبێتەوە کەمێک کاریگەری سەرماکە کەمدەبێتەوە لە رۆژدا و بەڵام لەشەواندا کەش بەساردی ئەمێنێتەوە ".
ئاراس جەبار وتیشی" تا کۆتای ھەفتەی داھاتوو ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە بە کەشێکی سەقامگیردا تێپەردەبێت و ئاسمان بەزۆری ساماڵ ئەبێت لەکۆتای ھەفتە ئەگەر ھەیە بارستە ھەوایەکی نوێی سارد لە وڵاتانی ئەوروپاوە بگاتەوە سەر دەریای ناوەراست ".
ئاماژەی بەوەشکرد کە حاڵەتێکی ناجێگیری کەش بەلاوازی بەشێکی ناوچەکانی سوریا و عێراق و ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە بەتایبەت لە رۆژی پێنجشەمە ٥ی کانونی یەکەم و ھەینی ئەگەری ھەورە بروسکە و تاوە بارانی لێدەکرێت بەرێژەی جیاواز بەڵام حاڵەتەکە لاوازە و بارانبارین و ھەورە بروسکە ھەموو شوێنێک ناگرێتەوە .