هەپەگە رایگەیاند، لە دو چالاكی گەریلادا لە ناوچەكانی زاپ و مەتینای هەرێمی كوردستان، سێ سەربازی توركیا كوژراون.
ئاوێنە: ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، رۆژی 25ی ئەم مانگە لە چالاكییەكی گەریلادا لە ناوچەی رۆژئاوای زاپ بە نیشانەشێكن، سەربازێكی سوپای توركیا كوژراوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، رۆژی 26ی ئەم مانگە، لە چالاكییەكی دیكەی گەریلادا لە ناوچەی مەتینا، دو سەربازی توركیا كوژراون و مۆڵگەیەك و كامێرایەكی حەراری تێكشكێندراون.