هانتەر بایدنی کوڕی سەرۆکی ئەمەریکا بە تۆمەتی نەدانی باج، کاری سێکسی و ماددەی هۆشبەر و و هەڵگرتنی چەکی نایاسایی چەندین کاری دیکە دادگای کرا و دانی بەهەمو تاوانەکانیدا نا.
هانتەر بایدن کوری گەورەی جۆ بایدن کە بۆ دادگاییکردنی دەربارەی چەند تۆمەتێک لە دادگای فیدراڵی لە لۆئەنجلۆس ئامادە بوو، رایگەیاند "هەر نۆ تۆمەتەکەم قبوڵە کە ڕوبەروم کراوەتەوە و دان بە هەمو تاوانەکانمدا دەنێم".
ئەم دانپێدانانە تەواوی ئەو کەسانەی توشی سەرسوڕمانکرد کە لە دادگایەکەدا ئامادەییان هەبو، لەبەرئەوەی پیشتر هانتەر سور بو لەسەر ڕەتکردنەوەی ئەو تۆمەتانەی ڕوبەروی کرابوەوە.
تۆمەتەکانی کورەکەی بایدن پەیوندیان بە نەدانی باج هەیە لە ساڵەکانی ٢٠١٦بۆ٢٠١٩ کە بڕەکەی ملیۆنێك و ٤٠٠هەزار دۆلارە.
دادوەر مارک سکارسی کە دادگایی هاتنەری کردوە لە دۆسیەکەدا دەڵێت: دەتوانێت 17 ساڵ زیندانی و سزای دارایی زیاتر لە ملیۆنێک دۆلاری هانتەر بدات.
تۆمەتەکانی هانتەر جگە لە خۆدزینەوە لە باج، بریتین لە خەرجکردنی پارەی زۆر بۆ ماددە هۆشبەرەکان، کاری سێکسی و چەندین تۆمەتی جۆڕاوجۆری دیکە.