مەسعود پزیشكیان سەردانی بەغدا و هەولێر دەكات
  2024-09-06       262       

باڵیۆزی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران دەگاتە بەغدای پایتەختی عێراق، سەردانی مەزارەكانی شیعە و دواتر هەولێر و بەسرەش دەكات و لەسەردەكانەكەیدا ژمارەیەك یاداشتی ئەمنی واژۆ دەكرێن.

ئاوێنه‌: محەمەد کازم سادق، باڵیۆزی ئێران لە عێراق ئەمڕۆ هەینی بە میدیاكانی ئێرانی ڕاگەیاند، مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە ناوەڕاستی ئەم مانگە لەسەر بانگێشتی فەرمی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەردانی عێراق دەكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە سەردانەكەیی پزیشكیاندا یاداشتەکانی هاوکاری ئەمنی واژۆ دەکرێن، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات لە ڕووی سیاسیی و ئابورییەوە ئەنجام دەدرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، مەسعود پزیشکیان سەردانی مەزارە پیرۆزەكانی شیعەكان لە كەربەلا، نەجەف و بەغدا دەكات، بارودۆخەكە گونجاو بێت سەردانی هەولێر و بەسرەش دەكات.

باڵیۆزی ئێران ئەوەشی ڕوونكردەوە، وڵاتەکەی هەنگاوێکی گرنگی ناوە لە گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سعودیە و باس لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەندێک وڵاتی ناوچەیی وەک میسر و ئوردن کراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×