دوو ژن بە شێوازێكی گووماناویی لە ئێران گیانیان لە دەستدا
  2024-09-05       231       

بەشێک لە میدیاکانى ئێران بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ ژنە ڕۆژنامەنووس ئێرانی سارا گوڤاسی لە زیندان و یاسەمین ڕەحمەتی لە ماڵەکەی خۆی بە شێوازێکی گوماناویی گیانیان لە دەستدا.

ئاوێنه‌: لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا هەمادرزا عارف، کوری جێگری سەرۆک کۆماری ئێران محەمەد ڕەزا عارف، بە شێوەیەکی نایاسایی بەشداری کۆبوونەوەیەکی حکومەتی ئێرانی کردووە، کە لە ڕووی فەرمییەوە مافی نەبوو بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە بکات.

هاوکات، لەو کاتەى، کە هەمادرزا عارف بەشدارى کۆبوونەوەکەى کردووە لەلایەن ڕۆژنامەوان سارا کوڤاسی وێنەی گیراوە و بڵاوی کردووەتەوە دوای چەند ڕۆژێک ئەو ڕۆژنامەنوسە دەستگیر کرا و بە شێوەیەکى گوماناوی ئەمڕۆ لە زیندان گیانی لە دەستدا.

لە دوای دەستگیرکردنى سارا کوڤاسی حکومەتی ئێران بڵاوى کردەوە، ئەو ڕۆژنامەنوسە وێنەیەکى بڵاو کردووەتەوە ، کە لە ڕووی یاسایەوە ڕێگە پێدراو نییە.

بەرپرسانی زیندان و حکومەتی ئێران، هۆکاری گیانلەدەستدانى ئەو ژنە ڕۆژنامەنوسەیان بۆ کەوتنە خوارەوە لە شوێنێکی بەرز گێراوەتەوە.

هاوکات هەر ئەمرۆ میدیاکانی ئێران هەواڵی کوژرانی یاسەمین ڕەحمەتی پرۆفیسۆری مۆسیقایان لە زانکۆی تاران بڵاوکردەوە، کە لە ماڵێکدا لە ڕەشت بە فیشەک کوژراوە.

دەشڵێن، یاسەمین ڕەحمەتی و ئەو پیاوەی لە ماڵێکدا لە گەڕەکی پیربازار لە ڕەشت لەگەڵى دەژیا هەردووکیان بە فیشەک کە لەسەریان دراوە کوژراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×