شەوى رابردوو بەنزینخانەیەک لە سنوورى گەرمیان سووتا و بەهۆیەوە کەسێک بریندارە و سێ ئۆتۆمبێل و شوێنکارێکى غەسلی ئۆتۆمبێلیش سووتان.
ئاوێنه: بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریى شارستانیی گەرمیان، راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، شەوى یەکشەممە، ئاگر لە بەنزینخانەیەک لە گوندی ساڵح ئاغای کەلار کەوتووەتەوە، بەهۆیەوە جگە لە برینداربوونی کەسێک سێ ئۆتۆمبێل و شوێنکارێکى غەسلیش سووتاون.
لەراگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، لەڕێگەى بنکەکانی ئاگرکوژێنەوەی کەلار، قۆرەتوو، شەهیدان، پیشەسازی و رزگاریی، توانیویانە لەماوەى یەک کاتژمێردا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، هەفتەى رابردوو بەهۆى گڕگرتنى تانکەرێکەوە لە دەروازەى پەروێزخان لە گەرمیان، 15 تانکەرى گواستنەوەى سووتەمەنى سووتان و کەسێک گیانیلەدەستدا و 17ـى دیکەش برینداربوون.