کەسێکی نزیکی خامەنەئی لە عێراق ڕووبەڕووی هێرش دەبێتەوە
  2024-08-27       382       

یەکێک لە کەسە نزیکەکانی خامەنەئی بەهۆی هەڵکردنی ئاڵای عێراق لە سەردانەکەیدا بەبۆنەی چلەی ئیمام حسێن هێرشی دەکرێتە سەر.

ئاوێنه‌: سەعید جەلیلی نوێنەری عەلی خامەنەئی و کاندیدی دۆڕاوی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە سەرەتای مانگی ڕابردوو بەڕێوەچوو، بەهۆی هەڵکردنی ئاڵای عێراق لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ ڕێپێوانی چلەی ئیمام حسێن لە نەجەفەوە بۆ کەربەلا، ڕەخنەی توندی لەلایەن ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان و میدیا ناوخۆییەکانەوە لێکەوتەوە.

پەروێز پەرەستووری، لە پۆستێکی پلاتفۆرمی ئینستاگرام ڕەخنە لە سەعید جەلیلی دەگرێت و نووسیویەتی: “بەڕاستی سەرم سوڕماوە!!!! نازانم بەڕاستی بەشدارییت لە چلەی ئیمام حسێن کردووە یان نا”.

ناوبراو شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق وەبیردەهێنێتەوە و دەڵێت، “باشتر نەبوو ئاڵای ئێران هەڵبکەیت، ئاڵای عێراق لاتان پیرۆزە یان ئێران، ئەمە دوورە لە ئێوە لەکاتێکدا خۆتان پێ یەکتان لە سنوورەکانی عێراق بەهۆی شەڕەوە لەدەستداوە”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×