حزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند، زیاتر لە٣٢٠موشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کردووەو 11 بنکەی سەربازی لەباکوری ئەو وڵاتە کردووەتە ئامانج.
ئاوێنە: ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی ئاب، حزبوڵا لەبەیاننامەیەکەدا ڕایگەیاند، ئەمە "قۆناغی یەکەم"ی وەڵامدانەوەی کوشتنی فەرماندەی باڵاکەی (فوئاد شکور) بووەو "بەسەرکەوتوویی" ئەنجامدراوە.
فوئاد شکور یەکێک لەفەرماندە سەربازییە باڵاکانی حزبوڵا بوو لەکۆتایی مانگی ڕابردوودا لەهێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر بەیروت کوژرا. حزبوڵا ڕایگەیاندبوو کە هێرشی تۆڵەسەندنەوە لەدژی ئیسرائیل ئەنجامدەدەن.