بەبڕیاری مەکتەبی سیاسیی حیزبی سیادە، محەممەد ئیبراهیم حافز کە دوێنێ بەسەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هەڵبژێردرا، لەحیزبەکە دەرکرا، سهرۆكی حیزبهكهش دهڵێت، "بەهۆی لادانو پابەندنەبونەوە بڕیاری دورخستنەوەی دراوەو چیتر ئەندامێک نییە لای ئێمە."
ئاوێنه: شەوی ڕابردو لەهۆتێل ڕەشیدی بەغدا بەبەشداریی نۆ ئەندام (پێنج یەکێتی، سێ عەرەبو یەک کۆتای مەسیحی) ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبوەوە، لەکۆبونەوەکەدا ڕێبوار تەها وەک پارێزگاری کەرکوکو محەمەد حافز لەهاوپەیمانی عەرەبی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکوک هەڵبژێردران.
لەکۆبونەوەکەدا حەوت ئەندام (سێ عەرەب، دو تورکمانو دو پارتی) ئامادەنەبونو ناڕهزایی ئهو لایهنانهی لێكهوتهوه.
خالید مەفرەجی، سەرۆکی حزبی سیادە كه بهشداری لهكۆبونهوهكهی شهوی ڕابودا نهكرد، لەبارەی هەڵبژاردنی پارێزگارو سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگهیاند، "لەدانوستانەکاندا پەیوەندییمان لەگەڵ هیچ حیزبێک نەپچڕاندووە، چونکە کەرکووک شارێکی هەمەچەشنەو پێویستە هەموو لایەک بەشداری لەپێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی بکەن."
ئاماژەی بەوە کرد، "ئێمە لەگەڵ یەکێتی گفتوگۆمان کرد، ئەوان داوای پۆستی پارێزگاریان کرد، بەهەمانشێوە پارتی و تورکمانیش داوای پۆستەکەیان دەکرد."
جەختی لەوە کردەوە، هەندێک داواکاری هەبوون قابیلی ئەوەبوون قسەیان لەسەر بکرێت. "ئێمە ڕێککەوتین لەنێوان خۆماندا کێشەکان چارە بکەین."
خالید مەفرەجی وتیشی، "ئەو بەرەیەی کە ئێمە لەگەڵ پارتی، تورکمان و پارتەکانی دیکە پێکمان هێنابوو زۆرینەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بوین، بەڵام لەبەر ئەوەی کە یەکێتی لەگەڵ ئێمە نەبو لەچەند ڕۆژی ڕابردودا کۆبونەوەمان نەکردو بەقسەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دوامان خست."
ڕونیشیکردەوە، کاتێکی زۆرینەیان لەئەنجومەن بەدەستهێنا و بڕیاری کۆبونەوەیاندا، بەڵام ئەو کات یەکێتی رەتیکردەوە بەشداری بکات بەپاساوی دەبێت کۆبونەوەک داخراو بێت.
لەبارەی کۆبونەوەکەی شەوی ڕابردوی هۆتێلی ڕەشید، سەرۆکی حزبی سیادە دەڵێت، "بەداخەوە یەکێتی تاکڕەوانە بڕیاریداو دانوستانەکانی تێکدا."
ئهوهشی وت، محەممەد حافز کە پێشتر سەرکردەبو لەحیزبی سیادە لەدوا ڕێککەوتن پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی وەرگرتووە، "بەهۆی لادان و پابەندنەبونەوە بڕیاری دورخستنەوەی دراوەو چیتر ئەندامێک نییە لای ئێمە."