وەزارەتی دەرەوەی سوریا رایدەگەیهنێت، پێشوازیی لەهەر دەستپێشخەرییەک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان دەکەن. بهڵام "پێویستە سەرەتا سوپای تورکیا لەسەر خاکی سوریا بكشێتهوهو کۆتایی بەرێکخراوە تیرۆریستیەکان بهێندرێت کە هەڕەشەن بۆ سەر ههردو وڵات."
ئاوێنه: ئهمڕۆ شەممە، وەزارەتی دەرەوەی سوریا لەبارەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندنییەکان لەگەڵ تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە، تێیدا هاتووە، هەردەستپێشخەرییەک پێویستە "لەسەر بناغهی ڕون" بێت، "لەسەروی هەموویانەوە کشانەوەی ئەو هێزانەی بەشێوەیەکی ناڕەوا لەخاکی سوریادان، هەروەها بەرەنگاربونەوەی ئەو گرووپە تیرۆریستیانەی کە نەوەک تەنیا هەڕەشە لەئاسایشی سوریا دەکەن، بەڵکو هەرەشە لەئاسایشی تورکیاش دەکەن".
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەداوه، دەبێت پەیوەندییەکانی سوریاو تورکیا بۆ پێش قۆناغی ساڵی 2011 بگەڕێتەوە. هاوکات دەڵێت، هەر دەستپێشخەرییەک لەگەڵ تورکیا دەبێت لەسەر بنەمایەکی ڕون بێت.
وهزارهتی دەرەوەی سوریا سوپاسو پێزانینی خۆی بۆ ئەو وڵاتانە دەردەبڕێت که ههوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ههردو وڵات دەدەن.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكردۆتهوه كه ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سهرۆك كۆماری توركیا هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی ڕاسپاردووە بۆ ئامادەکاری و ڕێکخستنی دیداری تایبەت لەگەڵ بەشار ئەسەد، سهرۆك كۆماری سوریا کە چاوەڕوان دەکرێت دیدارەکە لەتورکیا یان لەوڵاتێکی دیکە بەڕێوەبچێت.
ئەردۆغان دوو هەفتە لەمەوبەر بانگهێشتی ئەسەدی بۆ دیدارێکی تایبەت کردو سەرپشکی کرد لەوەی دیدارەکەیان لەتورکیا بکرێت یان لەوڵاتی سێیەم.