رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایدهگهیهنێت، بەمنزیکانە کۆتایی بەئۆپراسیۆنی چنگ – قفڵ دەهێنن لەباكوری عێراق. دهشڵێت، "جوڵانهوه تیرۆریستییهكان" توانای ئەوەیان نەماوە لەناوخۆی تورکیا جموجۆڵیان هەبێت، لەعێراقو سوریاش بەتەواوەتی گەمارۆ دراون.
ئاوێنه: ئهمڕۆ شهممه رەجەب تەیب ئەردۆغان لهمهراسیمی دهرچونی ژمارهیهك ئهفسهر لهزانكۆی بهرگری نیشتیمانی ئیستهنبوڵ وارێكی پێشكهشكردو وتی، "جوڵانهوه تیرۆریستییهكان" توانای ئەوەیان نەماوە لەناوخۆی تورکیا جموجۆڵیان هەبێت، لەعێراقو سوریاش بەتەواوەتی گەمارۆ دراون.
لهبارهی ئۆپراسیۆنهكانی سوپای وڵاتهكهی لهههرێمی كوردستان، سەرۆک کۆماری تورکیا وتی، بەمنزیکانە کۆتایی بەئۆپراسیۆنی چنگ – قفڵ دەهێنن.
بهگوێرهی دوایین ڕاپۆرتی تیمی کوردستانی رێکخراوی CPT ئهمهریكی، لە 15ی 6ی 2024وه، سوپای تورکیا دەستیکردووه بەئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی نوێ لەدەڤەری بەرواری باڵاو لەشەش گوندی ناوچەکەدا مانۆڕی سەربازی ئەنجامداوه.
ئۆپەراسیۆنە نوێیەکەی تورکیا، لەقوڵایی خاکی هەرێمی کوردستانو لەدەڤەری بەرواری باڵادا سوپای تورکیا بەقوڵایی 15 کیلۆمەتر هاتۆتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان. پێشترو لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چنگی - هەورە بروسکەدا سوپاکە بەقوڵایی 7 کیلۆمەتر تاوەکو گوندی هرورێ هاتبوو بارەگای سەربازی لەو ناوچەیەدا دامەزراندبوو.
ڕێکخراوی CPT دهڵێت، لەسەرەتای دەسپێکردنی ئەو ئۆپەراسیۆنە نوێیەدا تاوەکو ئێستا، تورکیا 238 جار بۆردومانو هێرشی بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوەو زۆربەی هێرشەکان بۆسەر پارێزگای دهۆک بوون. بەهۆی ئەم بۆردومانو هێرشانە، زیاتر لە 20 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵیو دارستانی ئەو ناوچەیە سوتاون، بەتایبەتی لەگوندەکانی، گوهەرزێ، بەلاڤ، بەرچێ، سەرگەلێ، کانێ و ئاشکێ دێرێ لە قەزای ئامێدی.
سەرباری ئەوە، نزیکەی %55ی دارستانو ڕەزو باخی هاوڵاتیانی مەدەنی گوندی سەرگەلێ بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە سوتاون. ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانی تورکیا بوونەتە هۆی چۆڵبوونی 162 گوند لەهەرێمی کوردستانو زیاتر لە 602 گوندیش لەژێر مەترسی چۆڵبوندان.