بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرھەمە نەوتییەکانی عێراق ڕایگەیاند، عێراق ھاوردەکردنی بەنزینی بۆ نیوە دابەزاندوە و سەرکەوتو بوە.
ئاوێنە: حسێن تاڵیب، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرھەمە نەوتییەکانی عێراق ڕایگەیاند، دوای بەگەڕخستنی پاڵاوگەی کەربەلا، ھاوردەکردنی بەنزین رۆژانە کەمبوەتەوە لە 14 ملیۆن لیترەوە بۆ حەوت ملیۆن لیتر.
وتیشی، حکومەتی عێراق لە ھەوڵی بەردەوامدایە بەتایبەتی وەزارەتی نەوت بۆ فراوانکردنی کاری وەبەرھێنان لە بواری نەوت و غاز و راگرتنی ھاوردەکردنی بەنزین لە دەرەوە.
ئەوەشی خستۆتەڕو، بۆ وەبەرھێنانی نەوت بەشێوەیەکی دروست و بنیاتنانی پاڵاوگەی نوێ و پێویست بۆ بەرھەمھێنانی بەنزینی ناوخۆیی، حکومەت پلانێکی ستراتیجی بۆ داھاتو داڕشتوە.