ئوم لول کەسایەتی سۆشیاڵ میدیای عێراقی بە بڕیاری دادگای تاوانەکانی رەسافە/بەغدا سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا، بە تۆمەتی بازرگانیکردنی بە ماددەی هۆشبەر بە شێوەی نێودەوڵەتی.
میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوەیەکی دادوەرییەوە بڵاویکردەوە، دادگای تاوانەکانی رەسافە/بەغدا هەدیل خالد عەبدولڕەشید ناسراو بە (ئوم لول)ی بە زیندانی هەتاهەتایی سزادا بە تۆمەتی بازرگانیکردنی نێودەوڵەتی بە ماددەی هۆشبەر.
لە مانگی (نیسان/4)ی ئەمساڵیش دادگا سزای چوار مانگ زیندانیکردنی بۆ ئوم لول دەکرد بە گوێرەی ماددەی 403ی یاسای سزادانی عێراقی کە دەقەکەی بڵاوکردەوەی وێنە و گرتە ڤیدیۆی دور لە نەریتی کۆمەڵگەیە.
هەدیل خالد کەسایەتییەکی دیاری سۆشیاڵ میدیای عێراقییە و لەو کاتە ناسرا کە وێنە و گرتە ڤیدیۆییەکانی لە کاتی سەماکردن لە یانە شەوانەکانی بەغدا بڵاودەکردەوە، هەدیل خالد لە سۆشیاڵ میدیا بە (ئوم لول) ناسرابو و وەک سەماکار لە یانە شەوانەکانی بەغدا کاری دەکرد.