وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە کوژرانی دوو راوێژکاری سەربازی سەر بە سوپای پاسداران لە سوریا ئاشکرا کرد.
ناسڕ کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند:" هیچ کردەوەیەکی دژ بە ئێران و بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەمان، یاخود هێزەکانمان و راوێژکارەکانمان لە سوریا بێ وەڵام نابێت".
باسی لەوەشکرد:" ئەوەنای پێشووتر هەوڵی لەوشێوەیەیان داوە و هەنگاوی بۆ ئەو مەبەستە ناوە، ئەزموونی وەڵامەکانی ئێرانیان کردووە، وڵاتەکەمان وەلامی هەر هەر هێرشێک دەداتەوە کە لەناوچەکەدا بکرێتە سەری".
شایەنی باسە دوو رۆژ پێش ئێستا، سوپای پاسداران کوژرانی دوو راوێژکاری سەربازی سەر بە هێزەکانیانی لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆسەر سوریا راگەیاند.