وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئاشكرایكرد، هێزەکانی پۆلیس هەڵمەتێکی ئەمنیی فراوانیان لەزۆرێک لەشارەکانی تورکیا ئەنجامداوە، لەو ماوەیەشدا نزیکەی 100 کەس کە گومانیان لێدەکرا پەیوەندییان بەپارتی کرێکارانی کوردستانەوە هەبێت، دەستگیرکراون.
لەبەیاننامەیەکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیادا هاتوە، هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی بەرفراوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە لە 18 پارێزگا لەناوخۆی تورکیا ئەنجامدرا، لەو ماوەیەدا 98 کەس دەستگیرکرانو تۆمەتبارکراون بەبونی پەیوەندیی بەپارتی کرێکارانی کوردستانو بانگەشەکردن بۆ ئەو حزبە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.
ئەم هەڵمەتی دەستگیرکردنو ڕەشبگیرییە، بەگوێرهى بەیاننامەکەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، لەچوارچێوەی ئەوەی ناوی لێناوە هەڵمەتی بەردەوامیی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر لەناوخۆو دەرەوەی تورکیاو لەباکوری عێراق (ههرێمى كوردستان)دا هاتوە، کە سوپای تورکیا بەردەوامە لەئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بۆ بەئامانجگرتنی پێگەکانی پهكهكه.