ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویكردهوه، سوپای ئیسرائیل فڕۆکەخانەی دیمەشقی کردووەتە ئامانجو بههۆی بۆردومانهكهوه گهشتهكانی فڕۆكهخانهكه ڕاگیراوه.
ئاوێنه: ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژه بۆ ئهوه دهكات كه ئەمڕۆ یەکشەممە، دوای چەند کاتژمێرێک لەدەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق، فڕۆکەخانەکە بەهۆی بۆردومانی سوپای ئیسرائیلەوە جارێکی دیکە گەشتە ئاسمانییەکانی راگرت، روانگە ئەوەشی پشتڕاسکردووەتەوە، کە تەقینەوەیەکی دیکە لەفڕۆکەخانەی سەربازی مەززە لەدیوەکەی تری پایتەخت بیستراوە.
لە 22ی تشرینی یەکەمەوە، لەئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل کە رێڕەوی فڕینی سەرەکی فڕۆکەخانەی وڵاتی سووریای کردووەتە ئامانج سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی وڵاتەکە راگیراون، هەروەها هێرشە هاوکاتەکانی هەمان رۆژ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەبی لەخزمەتگوزاری وەستاند، ئەمەش وایکرد وەزارەتی گواستنەوەی سوریا هەموو گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی لازقیە بگوازێتەوە.