بەبیانوی پابەندنهبونی ئیسرائیل بهڕێککەوتنی ئاگربەستهوه، بزوتنەوەی حەماسی فهڵهستینی ئازادکردنی گروپی دووەمی بارمتە ئیسرائیلییەکانی ڕاگرت.
ئاوێنه: ئەمڕۆ شەممە، بزوتنەوەی حەماس لەراگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئیسرائیل پابەندنەبووە بەرێککەوتنی نێوانیان بەوپێیەی رێگەی نەداوە هاوکارییە مرۆییەکان رەوانەی باکوری غەززە بکرێن.
ئاماژە بەوەش کراوە، بەهۆی پابەندنەبونی ئیسرائیل بەرێککەوتنی نێوانیان، ئاڵوگۆڕی بارمتەکان دوادەخرێت تاوەکو ئەو کاتەی ئیسرائیل رێگە دەدات بەچونە ژورەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ باکوری غەززە.
ئەوەشی خستووەتەرو، ئیسرائیل پێشێلکارییەکی زۆری لەبڕگەکانی رێککەوتنی نێوانیان کردووە بەتایبەت ئەو بڕگانەی پەیوەستن بەچونە ژوورەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە.
وتیشی، "پابەندنەبوونی ئیسرائیل بەگەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە مەترسی لەسەر ئاگربەستی نێوانیان دروستدەکات."
بڕیار بو ئەمڕۆ کە دووەم رۆژی ئاگربەستە، حەماس 14 بارمتەی ئیسرائیل بەرامبەر بە 42 بارمتەی فەڵەستینی لەزیندانەکانی ئیسرائیل ئازاد بکات.
دوێنێ هەینی نزیكەی 200 بارهەڵگر هاوكاریی مرۆیی گەیشتە غەززە، كە ئەوەش گەورەترین كاروانی هاوكارییە لەرۆژێكدا لەو كاتەوەی شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە 7ی مانگی رابردودا بەهێرشی حەماس دەستیپێكرد.
دوێنێ حەماس 13 بارمتەی ئیسرائیلی ئازادكردن لەگەڵ ئازادكردنی 10 تایلەندی و فلیپینییەدا، هاوكات ئیسرائیلیش 39 دیلی فەلەستینی ئازادكرد.