سوپای پاسداران لە نمایشێکدا کە بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە گەلی فەڵەستین رێکخرابوو، پەردەی لەسەر مووشەکی خەیبەر لادا.
ئاژانسی هەواڵی ئیسنا بڵاویکردەوە:" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە شەقامی ئینقلابی تاران نمایش بەڕێوەچوو و تیایدا هاوڵاتییانی مەدەنی و سەربازە بەسیجییەکانی ئێران بەشدارییان کرد".
ئاماژەی بەوەشکرد:" بە وتەی رێکخەرانی نمایش، ئەم نمایشە بۆ پشتیوانیکردن لە گەلی فەڵەستین ئەنجامدراوە و نزیکەی ٥٠ هەزار سەرباز تیایدا بەشداربوون، هەروەها لە نمایشەکەدا پەردە لەسەر مووشەکی خەیبەر لادرا".
هاوکات بەگوێرەی ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە، بەشێک لە بەشداربووانی مانۆڕەکە بە کفنەوە بەشدارییان کردووە وەکو سیمبولێک بۆ قوربانییەکانی هێرشەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە.