ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران ئهمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، ئیسرائیل لە ماوەی شەڕی زیاتر لە 40 ڕۆژەی لەگەڵ بزوتنەوەی حەماس به "هیچ کام لە ئامانجەکانی نەگەیشتوە".
ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئیرنا لە زاری ئیبراهیم رەئیسی بڵاویكردهوه، "ئەگەر بمانەوێت دوای 40 ڕۆژ لە شەڕ شیکارییەک بکەین، ئەوە ئەوەیە کە دوژمن شکستی هێناوە".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "دەبێت بڵێین گەلی فەڵەستین و بەرخۆدان سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەستهێناوە".
ئیسرائیل و حەماس ڕێککەوتنی ئاگربەستیان ڕاگەیاندوه، کە مەرجی ئازادکردنی 50 بارمتە لە بەرامبەر 150 زیندانی فەڵەستینی و وەستاندنی شەڕ بۆ ماوەی چوار ڕۆژ، بەڵام بەپێی ئەوەی بەرپرسانی ئیسرائیل ئهمڕۆ پێنجشەممە ڕایانگەیاند، پێش هەینی ناچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
سەرۆک کۆماری ئێران باسی لهوهشكرد، دوای هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە 7ی مانگی رابردو، کە بوەهۆی هەڵگیرسانی شەڕ، ئیسرائیل رایانگەیاند، غەززە داگیر دەکەن و دەیانەوێت بەرخۆدان لەناوببەن، بەڵام هیچ کام لەو ئامانجانەیان نەگەیشتوە.
رەئیسی کە وڵاتەکەی دان بە بونی ئیسرائیلدا نانێت و پشتیوانی لە بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستین و حزبوڵای لوبنانی دەکات، وتی، "ئەمڕۆ ڕۆژی سەرکەوتنی کەرامەتە بەسەر شەیتاندا و هەموان دەتوانن ئاهەنگی بۆ بگێڕن".