سزای لهسێدارەنی لانیکەم دو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی موسلیم جەمشیدی و محەمەد ئەندیشگۆ کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە ئەو سزایەیان بەسەردا سهپێنرابو، لە بەندیخانەی قزڵحیساری شاری کەرەج جێبەجێ کرا.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردهوه، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە سزای لهسێدارەنی دو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی موسلیم جەشمیدی، خەڵکی شاری هەرسینی سەر بە پارێزگای کرماشان و محەمەد ئەندیشگۆ، تەمەن 55 ساڵان و خەڵکی شاری کرماشان، لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای له سێدارەیان بەسەردا سهپێنراوه.
بهتۆمهتی كوشتنی ئهنقهست و دۆسیهكانی پهیوهست به ماددهی هۆشبهر له سێداره دهدرێن، مانگی رابردوش ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان هۆشداریدا له زیادبونی ژمارهی لهسێدارهدان له ئێراندا.