بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٣١ ملیۆن و ٦٢٩ هەزار و ١٦٠ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٢٠ ملیۆن و ٩٩٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢١٠ ملیۆن و ٦٢٩ هەزار و ١٦٠ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٣١ ملیۆن و ٦٢٩ هەزار و ١٦٠ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەو بڕە ٢٠ ملیۆن و ٩٩٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢١٠ ملیۆن و ٦٢٩ هەزار و ١٦٠ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند مانگێگە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٨ هەزار و ١٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت و ئەوەش نیگەرانى هاوڵاتییانى بەدواى خۆیدا هێناوە.