بانكی ناوەندی عێراق زیاتر لە 287 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
  2024-11-19       179       

بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی 287 ملیۆن و 810 هەزار 781 دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە 10 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد بووە.

ئاوێنه‌: بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی 287 ملیۆن و 810 هەزار و 781 دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە 10 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و 277  ملیۆن و 310 هەزار و 781 دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر 150 هەزار و 500 دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×