كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌نساروڵای حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كی ئیسرائیلی له‌ده‌ریای سوردا ئاشكرا ده‌كات‌و نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل-یش ده‌ڵێت، "كارێكی تیرۆریستی ئێرانه دژی كه‌شتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".
ئاوێنه: كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌نساروڵای حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، بۆ پشتیوانی مسوڵمانانی غه‌ززه، له‌ئاوه‌كانی ده‌ریای سوردا ده‌ستیانبه‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی ئیسرائیلی‌دا گرتووه به‌ناوی (گالاکسی لیدەر) كه 52 كه‌سی تێدابوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تیمی كه‌شتییه‌كه‌و ئه‌وانه‌ی له‌ناو كه‌شتییه‌كه‌دان له‌ئێستادا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان و ڕه‌گه‌زنامه‌یان له‌لایه‌ن ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی یه‌مه‌نه‌وه پشتڕاستده‌كرێته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا نوسینگه‌ی بینیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كه‌ی پشتڕاسنكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "كارێكی تیرۆریستی ئێرانه دژی كه‌شتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، دەستبەسەرا گرتنی کەشتییەکی بار لەلایەن حوسیەکانەوە پێشهاتێکی مەترسیدارە، کەشتییەکە لەتورکیاوە بەرەوە هندستان بەرێکەوتووە، تیمێکی مەدەنی نێودەوڵەتی تێدابووە بێ ئەوەی هیچ کەسێک لەو تیمە ئیسرائیلی بن.