برێت مەکگۆرک، راوێژکاری باڵای جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، "ئەمەریکا پابەندە بەپشتیوانیکردن لەدۆستەکانی کاتێک هەڕەشەیان لێدەکرێت یان هێرشیان دەکرێتە سەر".
ئاوێنه: برێت مەکگۆرک لەوتارێکدا پێش کۆبونەوەی لوتکەی "دیالۆگی مەنامە" کە لەلایەن پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان لەبەحرەین تایبهت بهئاڵۆزییهكانی غهززه بەڕێوەچو، وتی، ململانێی فەڵەستین و ئیسرائیل، تەنها بەچارەسەری دوو دەوڵەت کۆتایی دێت.
باسی لەوەشکرد، هیچ رێگەیەکی هەمیشەیی بۆ دەربازبون لەم قەیرانە نییە جگە لەوەی کە دەبێتە هۆی ئیسرائیلێکی تەواو ئەمن و دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین.
راشیگهیاند، "ئازادکردنی بارمتەکان رێگای وەستاندنی شەڕەکانە". وتیشی، بۆ وەستاندنی شەڕەکە، بارمتەکان ئازاد بکەن، بەرپرسیارێتی لێرەدا لە ئەستۆی حەماسدایە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمەریکا پابەندە بەپشتیوانیکردن لەدۆستەکانی کاتێک هەڕەشەیان لێدەکرێت یان هێرشیان دەکرێتە سەر".
مەکگۆرک لەدرێژەی قسەکانیدا رایگەیاند، "پاڵپشتییەکانمان نەک هەرلهبهرامبهر هەڕەشەکانی حەماسە، بەڵکو لەسەر هەڕەشەکانی حزبوڵاو گروپەکانی دیکەی سەر بەئێران، هەروەها لەخودی ئێرانەوەیە."