نرخى گرامێک زێر بە ٦٣ دۆلار و ١٨ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بڕى دوو هەزار دینار بەرزبوەوە و هەروەها، نرخى ١٠٠ دۆلار بەراورد بە دوێنێ بە بڕى هەزار و ٤٠٠ دینار بەرزبوەوە و هەروەها، نرخى بەرمیلێک نەوت بە بڕى دوو دۆلار دابەزى.
لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٨٠ دۆلار و ٦٤ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٧٦ دۆلار و ١١ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە بڕى دوو دۆلار دابەزى.
بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٦٣ هەزار و ١٧٥ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٩٦٤ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٦٣ دۆلار و ١٨ سەنتە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بە بڕى دوو هەزار دینار بەرزبوەوە.
لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەمشێوەیەیە:-
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٧١ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٢٥ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٧٢ هەزار دینارە.
نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەمشێوەیەیە:-
ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٨ هەزار و ٤٠٠ دینارە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕى هەزار و ٤٠٠ دینار بەررزبوەوە و بەو پێیەى دوێنێ ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٧ هەزار دینار مامەڵەى پێوە کرا ، هەروەها، نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٩ هەزار و ٧٥٠ دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٩٤ هەزار دینارە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە پێنج ملیۆن و ٤٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە دوو هەزار و ٨٦٨ لیرەى تورکى.