بزوتنەوەی حەماس بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرزی سەبارەت بە کۆبونەوەی نێوان ئیسماعیل هه‌نیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەکە و عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێرانی رەتکردەوە و ده‌ڵێت، هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌وجۆره روی نه‌داوه.
بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەکەیدا رایگەیاندوە، لەسەر ئەوەی کە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز سەبارەت بە دیداری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەکە، ئیسماعیل هه‌نیە، لەگەڵ عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێرانی بڵاویكردوه‌ته‌وه، ده‌ڵێین، "ئێمە لە بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس) رەتیدەکەینەوە و نیگه‌رانین لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی بێ بنەما، داوا لە دەزگاکە دەکەین لێکۆڵینەوەی ورد بکات".
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سێ بەرپرسی باڵاوه باسی لهوهكردوه، "رێبەری باڵای ئێران پەیامێکی رونی داوه‌ته بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەڵەستین (حەماس) کاتێک لە سەرەتای مانگی ئه‌م مانگه لە تاران له‌گه‌ڵیدا کۆبوەتەوە".
ئەو بەرپرسانە باسیان لهوهكردوه، خامنەیی بە ئیسماعیل ههنیای راگەیاندوە، "ئێران بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی سیاسی و ئەخلاقی بۆ بزوتنەوەی حەماس، بەڵام بەبێ دەستوەردانی راستەوخۆ".
له‌وه‌ته‌ی هێرشی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل ده‌ستیپێكردوه له 7ی مانگی رابردودا، ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا به‌رده‌وام تۆمه‌تی ئه‌وه ده‌خه‌نه پاڵ ئێران كه پشتیوانی هێرشه‌كه‌ی كردوه و پێشوه‌خت ئاگادار بوه، به‌ڵام به‌رپرسانی ئێران ره‌تیده‌كه‌نه‌وه هیچ ههماههنگیانكیان له‌گه‌ڵدا كرابێت به‌ر له هێرشه‌كه.