وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) ڕایگەیاند، لە دوای 17ی ئۆکتۆبەری ئه‌مساڵه‌وه، 55جار له عێراق و سوریا هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر هێزه‌كانیان و له‌ئه‌نجامیشدا 59 سه‌ربازیان برینداربون.
ئاوێنە: وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا لهپهیامێكدا داوای راگرتنی سه‌رجه‌م ئه‌و هێرشانه‌ی كرد كه ده‌كرێنه سه‌ر بنكه و باره‌گاكانیان له عێراق و سوریا و رایگه‌یاند، له‌دوای 17ی مانگی رابردوه‌وه تا ئه‌مڕۆ 55 جار هێرشكراوهتهسهریان.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ئەم هێرشانە بونه‌ته هۆی ئەوەی کە 59 سەربازی ئەمریکی به برینێکی سوک و برینداری زەبراوی مێشکیان بریندار ببن، سه‌رجه‌میشیان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن گواستراونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی وڵاته‌كه‌ی له‌كه‌ناراوه‌كانی یه‌مه‌ن له‌لایه‌ن حوسیه‌كانه‌وه خراوه‌ته‌خواره‌وه، ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ش به‌بێ وه‌ڵام نابێت، وه‌ڵامی توندی به‌رپرسیارانی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكهبێفڕۆكهوانهكه ده‌ده‌نه‌وه.