سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری جه‌نگه‌كه‌وه‌ به‌ڵێنێك ده‌دات
  2023-11-14       341       

ڕیشی سه‌ناك سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا به‌ڵێنیدا هه‌وڵه‌ دیپلۆماسییه‌كان دو هێنده‌ بكات بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ری دو ده‌وڵه‌تی و داواشی له‌ ئیسرائیل كرد هه‌مو ڕێوشوێنێك بگرێته‌به‌ر بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌.

ڕیشی سوناك له‌ میانی مه‌راسیمێكی ساڵانه‌یدا له‌ له‌نده‌ن ڕایگه‌یاند، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌كوژرێن، پێویسته‌ ئاگربه‌ستی مرۆیی ڕابگه‌یه‌نرێت بۆ گواستنه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان بۆ دانیشتوان. 

وتیشی، "ئیسرائیل ده‌بێت توانای پاراستنی خۆی له‌ تیرۆر و دڵنیابون له‌ ئاسایشی وڵات و وه‌رگرتنه‌وه‌ی بارمته‌كانی هه‌بێت، به‌ڵام زۆر شت هه‌یه‌ كه‌ ئیسرائیل ده‌بێت بیكات له‌كاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م ته‌حه‌دایه‌دا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌ڕونی جه‌ختمانكرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كاربكات و هه‌مو ڕێوشوێنێك بگرێته‌به‌ر بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌، به‌ نه‌خۆشخانه‌كانیشه‌وه‌".

سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا، به‌ڵێنیدا هه‌وڵه‌ دیپلۆماسییه‌كان دو هێنده‌ بكات بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ری دو ده‌وڵه‌تی، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "ته‌نیا ئه‌مه‌ هیوایه‌ك بۆ داهاتویه‌كی نوێ بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و ئیسرائیلییه‌كان ده‌ڕه‌خسێنێت".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×