فڕۆکەیەکی سەربازی ئەمه‌ریکا لەدەریای سپی ناوەڕاست تێکشکاو لەئەنجامدا پێنج سەرباز گیانیانلەدەستدا.
ئاوێنه: فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمه‌ریکا لەراگەیەنراوێکدا دەڵێت، "له‌میانی ئه‌ركێكی ڕۆتینی سوته‌مه‌نی ئاسمانی له‌چوارچێوه‌ی مه‌شقی سه‌ربازیدا، فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكی كه پێنج ئه‌ندامی سوپای هه‌ڵگرتبو، توشی ڕوداوێكی ناخۆش بو، له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا كه‌وته خواره‌وه‌و ئه‌و پێنج ئه‌ندامه‌ی كه له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا بون گیانیان له‌ده‌ستدا."
ھەرچەندە سوپای ئەمه‌ریکا جۆر‌و ئەو شوێنەی ئاشکرانەکردووە کە فڕۆکەکە تیایدا تێکشکاوە، بەڵام پنتاگۆن لەچوارچێوەی ھەوڵەکانی بۆ زیاتر فراواننەبوونی شەڕی ئیسرائیل و حەماس، ژمارەیەک کەشتی فڕۆکە ھەڵگری رەوانەی ناوچەکە کردووە.