ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك کۆماری تورکیا ڕەخنە لەپێکهاتەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دهگرێتو بەبێ توانا لەئاست دۆخی غەززە وەسفی دهكات. دهشڵێت، "پێویستە ئیتر ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشو مافی ڤیتۆ کردن بگۆڕدرێت".
ئاوێنه: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕهخنه لهههڵوێستی نهتهوهیهكگرتووهكانو ئەنجومەنی ئاسایش دهگرێت لهبهرامبهر دۆخی غهززهو دهڵێت، "نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی دیکەی نێودەوڵەتیمان جارێکی دیکە بینی کە لەئاست کوشتنی موسڵمانان چەندە ناکاراو چاویان کوێر بووە. ئیتر پێویستە کۆمەڵگهی نێودەوڵەتی ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر. بەڵام جارێکی دیکە ناکارایی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکانمان بینی".
ئەردۆغان ڕەخنەی لەپێکهاتەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان گرتو وتی، "نوێکردنەوەی پێکهاتەیەک لەدوای جەنگی جیهانی دووهەم هاتۆوەتە ئاراوە، ئیتر پێویستە ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشو مافی ڤیتۆ کردن، دەبێت بگۆڕدرێت".
وتیشی، "داهاتوی جیهان و ژیانی خەڵک بەجێناهێڵین بۆ مافی ڤیتۆو ئینسافی پێنج وڵات [ئهمریكا، بهریتانیا، فهرهنسا، ڕوسیاو چین]".
لەبارەی میکانیزمەکانی دەنگدان لەئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، سەرکۆك كۆماری توركیا ڕایگەیاند، "١٢١ وڵات دەتوانن بڵێن جیهان گەورەترە لەپێنج. بەو هەڵوێستانەی گرتیانهبهر نیشانیاندا کە دەڵێن، 'بەڵێ جیهان لەپێنج وڵات گەورەترە'".
لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەردۆغان باسی لەدۆخی فەڵەستین کردو وتی، "غەززە خاکی فەڵەستینییەکانە. ئەمریکاش دەبێ دان بەوە دابنێت. ئەگەر ئەو وتەیە هی بایدن بێت کە 'غەززە هی خەڵکی فەڵەستین نییە، خاکە داگیرکراوەکان لەلایەن جولەکەنیشتەجێکراوەکان، خاکی ئیسرائیلن'، ئەوە تێگەیشتنمان لەگەڵ یەکتر نابێت".
لەبارەی ڕاگەیاندراوی لوتکەی ڕیازیش سەرکۆماری تورکیا باسی لەوە کرد، "زۆر دەقی گرنگی تێدایە. ئەوە تا ئێستا هیچ کاتێک نەوتراوە وەک دەقێک لەبەیاننامەکەدا هاتووە کە نیشتەجێکراوەکان وەک تیرۆریست ناویان هاتووە".
ئەردۆغان جەختیشی لەوەش کردەوە، "دەیانەوێت بڵێین حەماس ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە. نەخێر، ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نییە. ئەوانە ئەو کەسانەن کە بۆ پاراستنی خاکەکەیان خەبات دەکەن و بۆ نیشتمانەکەیان دەجەنگن".