به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی ئاشكرای ده‌كات كه له‌هه‌ر 10 خوله‌كێكدا منداڵێك له‌كه‌رتی غه‌ززه ده‌كوژرێت. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، سیسته‌می ته‌ندروستی غه‌ززه له‌لێواری داڕماندایه.
ئاوێنه: تیدرۆس ئه‌دهانۆم گیبریسوس، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی لهپهیامێكدا بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر بهنهتهوهیهكگرتوهكانی باسی له‌مه‌ترسییه مرۆییه‌كان كه‌رتی غه‌ززه كرد‌و ڕایگه‌یاند، به‌تێكڕا هه‌ر 10 خولهك جارێك منداڵێك ده‌كوژرێت. وتیشی، هیچ شوێنێكی غه‌ززه سهلامهتو پارێزراو نییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌كۆی 36 نه‌خۆشخانه‌ی غه‌ززه نیوه‌یان به‌ته‌واوی له‌پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستیی وهستاونو لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە زیاتر لە 250 هێرش بۆ سەر نەخۆشخانەکان‌و بنكه ته‌ندروستییه‌كان‌و ئەمبولانسەکان تۆمارکراوە.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی ده‌ڵێت، ئه‌و دۆخه‌ی له‌سەر زەوی ده‌بینرێت مەحاڵە وەسف بکرێت، سیسته‌می ته‌ندروستی غه‌ززه له‌لێواری داڕماندایه.
ئه‌وه‌شی وت، کارمەندانی تەندروستی فەڵەستین سەرەڕای ئەوەی ڕاستەوخۆ لەهێڵی پێشه‌وه‌ی شهرهِهكهدان، به‌ڵام هێشتا ژیانی خەڵک ڕزگار دەکەن.
ئاماژەی بەوەشدا کە هەفتەی ڕابردو شایەتحاڵی هێرشی ئیسرائیل بون بۆ سەر 5 نەخۆشخانە لەیەک ڕۆژداو لەماوەی 48 کاتژمێری ڕابردودا 4 نەخۆشخانەی 430 قەرەوێڵەیی له‌پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی ڕاگیراون.