ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنهوهی حەماسی فهڵهستینی لەگەڵ ئایەتوڵا خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران کۆبوەوە.
ئاوێنه: ئهمڕۆ یهكشهممه، ئیسماعیل هەنیە گهیشته تارانو لەگەڵ ئایەتوڵا خامنەیی کۆبوەوە.
میدیاكانی ئێران بڵاویانكردۆتهوه، ئیسماعیل هەنیە لەچاوپێکەوتنی خامنەیی-دا ڕاپۆرتێکی لەسەر دوایین گۆڕانکارییەکانی غەززەو "تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیو هەروەها گۆڕانکارییەکانی کەرتی خۆرئاوا خستۆتەڕو".
ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران "وێڕای ستایشکردنی خۆڕاگریو پشودرێژی دانیشتووانی غەززەو ئیدانەکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کە بەپشتیوانی ڕاستەوخۆی ئەمریکاو ژمارەیەک لەوڵاتانی ڕۆژئاوا دەکرێت، جەختیان لەسەر سیاسەتی هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پشتیوانیکردنی هێزەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین لەبەرامبەر داگیرکارانی زایۆنیست کردەوە."
خامنەیی جەختی لەسەر پێویستی هەنگاوی جیدی وڵاتانی ئیسلامیو ناوەندە نێودەوڵەتییەکانو پشتیوانی هەمەلایەنەو کرداریی وڵاتانی ئیسلامی بۆ خەڵکی غەززە کردۆتەوە.