یون سوک یۆل سەرۆکی کۆریای باشوور لەلایەن پۆلیسی وڵاتەکەیەوە دەستگیرکرا.
ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، دوای تۆمارکردنی کۆمەڵێک سکاڵا لەسەری، بەفەرمی یون سوک یۆل سەرۆکی کۆریای باشوور دەستگیرکرا.
دەشڵێت، یون سوک یۆل دەبێتە یەکەمین سەرۆکی مێژووی کۆریای باشوور، کە لە پۆستەکەیدابێت و لەهەمانکاتدا دەستگیربکرێت.
یون سوک یۆل، دوای ئەوەی لەمانگی رابردوودا تۆمەتبارکرا بە راگەیاندنی باری لەناکاو لە وڵاتەکەدا و قەدەغەکردنی ئازادییە کەسیی و سیاسییەکان، سکاڵای لەسەرتۆمارکرا، ئەمرۆش بڕیاری دەستگیرکردنی جێبەجێکرا و لە داهاتوودا پڕۆسەی دادگاییکردنی بەڕێوەدەچێت.