ئەردۆغان: ئۆجەلان لە دوورگەی ئیمرالی دەمێنێتەوە و سزاکەی بۆ بەندکردنی ماڵەوە ناگۆڕدرێت
  2025-01-15       679       

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی پارتەکەی رایگەیاند، عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە دوورگەی ئیمرالی دەمێنێتەوە و سزاکەی بۆ بەندکردنی ماڵەوە ناگۆڕدرێت.

ئاوێنە: لە وتارێکدا عەبدولقادر سەلڤی، ڕۆژنامەوانی نزیک لە حکومەت و سەرۆک کۆماری تورکیا؛ لە وتارێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەی ڕۆژی یەکشەممە، 13ـی 1ـی 2025ـی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و پەرلەمانتارانی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا (ئاکپارتی) پرسیاری دۆخی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و ئەگەری ئازادکردن یانیش گۆڕینی سزای بەندکردنی بۆ بەندکردنی ماڵەوە؛ لە ئەردۆغان کراوە.

لە نوسینەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەردۆغان لە وەڵامی پرسیارەکەدا وتوویەتی: "دۆخێکی لەو جۆرە لە ئارادا نییە و خۆیشی (ئۆجەلان) نایەوێت لە بەندیخانە بێتە دەرەوە."

بە وتەی سەلڤی "ئەردۆغان لە کۆبوونەوەکەدا داوای لە وەزیری دادی تورکیا کردووە دۆخی ئۆجەلان بۆ خەڵک ڕوون بکرێتەوە."

گەرمترین بابەتی ئێستای تورکیا، پرسی کورد و دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێیی ئاشتییە. بۆ ئەم مەبەستە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، شاندێکی پارتی یەکسانی و دادپەروەریی گەلان (دەم پارتی) دوای دیداریان لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەجیا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تورکیا کۆ بوونەوە. پێشبینیش دەکرێت لەم ماوەیەدا شاندەکە دووبارە سەردانی ئیمراڵی بکەنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×