کاربەدەستانی ئێران ئهمڕۆ یەکشەممە رایانگەیاند، هێرشێکی ئیسرائیلیان پوچەڵ کردوهتەوە کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بهكارهێناوه.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانی، "هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی مۆساد لە ڕۆژهەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی وەزارەتی ئاسایشی ئێران و تاڵیبان پوچەڵکرایەوە، هاوکات سێ بریکاری مۆساد کە رەگەزنامەی ئێرانییان هەڵگرتبو لە ناوچە شاخاوییەکانی نێوان ئێران و ئەفغانستاندا دەستبەسەرکران".
ئاماژهی بهوهشكردوه، ئەو سێ بریکارەی مۆساد بە مەبەستی دەستپێکردنی هێرش لە سنوری ئەفغانستانەوە بەرەو ئامانجە دیاریکراوەکان لە ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بون.
له 7ی مانگی رابردوهوه شهڕی نێوان ئیسرائیل و بزوتنهوهی حهماس دهستیپێكردوه كه به ئێران تۆمهتبار دهكرێت بهپشتیوانیكردنی ئهو گروپهی كه ناوی له لیستی تیرۆردایه، لهماوهی چهند رۆژی رابردوشدا بهرپرسانی ئیسرائیل ههڕهشهی به ئامانجگرتنی ئێرانی كرد لهنێو خاكی وڵاتهكهی خۆیدا.
محەمەد رەزا قەرەیی ئاشتیانی، وەزیری بەرگریی ئێران دوێنێ شەممە رایگەیاند، "کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەکە و جیهاندا کاریگەرە و جیهان درک بەوە دەکات و ئێمە لە بوارە جۆراوجۆرەکانی زانستی، تەکنەلۆژی، سەربازی، ئابوری و سیاسیدا توانایەکی زۆر بەرزمان هەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتانی جیاواز بەپێی هەڵوێست و بیرۆکە و ستراتیژی و عەقیدەی خۆیان زنجیرەیەک سیاسەتیان لە وەڵامی تاراندا گرتوهتەبەر، بەڵام "ئەوەی وەک هەڕەشە لە ئێران دەکرێت زۆرجار هەڕەشەیەکی لاواز و دەرونییە".