وەزیری بەگری ئیسڕائیل: كۆتایی بە یەحیا سینوار و دارودەستەكەی دەهێنین
  2023-11-05       683       

یۆواڤ گڵانت، وەزیری بەرگری ئیسڕائیل رایگەیاند، ئەوەی ئێستا بەسەر هاوڵاتیانی كەرتی غەززەدا دێت لە ئەستۆی سەركردەی حەماسە و وتی:" داوا لە هاوڵاتیانی غەززە دەكەم یەحیا سینوار بكوژن پێش ئەوەی ئێمە گشت سەركردەكانی حەماس بكوژین".

وەزیری بەرگری ئیسڕائیل لە راگەیەندراوێكدا لە پێگەی فەرمی حكومەتی ئێسڕائیل لە پلاتفۆڕمی ئێكس بڵاویكردەوە:" ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت لە ئەستۆی یەحیا سینوار، بەرپری حەماسە و ئەگەر بێت و بكوژرێت ئەم جەنگە زووتر كۆتایی پێدێت".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" داوامان لە فەڵەستینییەكان ئەوەی چیدیكە نەبنە قەڵغان بۆ پاراستنی ژیانی سەركردەكانی حەماس كە وەك مش لە نێوان قەتەر و توركیادا جرتوفرتیانە و هاوڵایانیشیان كردووەتە قوربانی".

جەختی لەوەشكردەوە:" سوپای ئیسڕائیل بەزووترین كۆتایی بە سەركردەكانی حەماس دەهێنێت و ئەگەر بێت و سەرۆكی حەماس بكوژرێت ئەم جەنگە زووتر بە كۆتا دێت، ئەگەرنا هێزەكانمان سەرلەبەری ئەندامانی سەركردایەتی حەماس دەكوژێت و كۆتاییانپێدێنێت".
 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×