به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌ماس له غه‌ززه، تا ئێستا 46 رۆژنامه‌نوس به‌هۆی شه‌ڕی غه‌ززه‌و هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه كوژراون.
ئاوێنه: له‌باننامه‌كه‌دا هاتووه، 46 رۆژنامه‌نووس به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل كوژراون، "كۆمه‌ڵكوژیی رۆژنامه‌نوسان و رۆشنبیران له‌كه‌رتی غه‌ززه تیرۆرێكی رێككخراوه، كه ئیسرائیل دژی رۆژنامه‌نوسه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ئه‌نجامیده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی چیرۆكی فه‌ڵه‌ستین به‌یه‌كجاره‌كی ون بێت."
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ته‌ندروستی غه‌ززه بڵاویكردۆته‌وه كه لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا، 261 کەسی دیکە له‌غه‌ززه كوژراون‌و ژمارەی کوژراوان لە 7ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا گەیشتۆنە 9488 کەس، کە 3900 یان منداڵن و 2500 یان ئافره‌تن و بە لایەنیکەم 24 هەزار کەسیش بریندارن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ته‌ندروستی غه‌ززه، لەسەدا 70ی قوربانییان لە ژنان، منداڵان و بەساڵاچووانن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، تا ئێستا کەسانێک لە ژێر داروپەردووی رووخاوی باڵه‌خانه‌كاندا ماون و 1250 منداڵ بێسەرو شوێنن و بەگشتی لەبارەی 2200 کەسیش هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.