وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، بەهۆی وەڵامنەدانەوەی لایەنی ئیسرائیلی بۆ داواکارییەکانی ئاگربەست‌و بەردەوامیی هێرشەکانی بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی لەغەززە، بڕیاریانداوە باڵیۆزی تورکیا لەتەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل بکشێننەوە.
ئاوێنه: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، شاکر ئۆزکار تۆرونلار باڵیۆزی خۆی لەتەلئەبیب بانگهێشتی ئەنكەرە دەکاته‌وه بۆ ڕاوێژکردن، ئەمەش بەهۆی “وەڵامنەدانەوەی لایەنی ئیسرائیلی بۆ داواکارییەکانی ئاگربەست و بەردەوامیی هێرشەکانی بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی لەغەززە”.
ئەوەش دوای ئەوە دێت كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا ڕایگەیاند، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل "چیتر کەسێک نییە کە بتوانین بەهیچ شێوەیەک قسەی لەگەڵ بکەین"، هەروەها بەبەرپرسیاری هێرشەکانی سەر غەززەی زانی.
توركیا ده‌بێته یه‌كه‌م وڵات له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی‌و ئیسلامی كه باڵوێزه‌كه‌ی له‌ئیسرائیل ده‌كشێنێته‌وه.
هێرش‌و بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه نزیك ده‌بێته‌وه له‌مانگێك، دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌ریانی ڕۆژی 7ی 10ی 2023، كه‌تیبه‌كانی قه‌سام، باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی، دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیی لەژێر ناوی "گەردەلولی ئەقسا" دژ بەئیسرائیل راگەیاند. له‌هێرشه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سوپای ئیسرائیل كوژران‌و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شی به‌دیل گیران.
بەپێی نوێترین راگەیەندراوی تەندروستی غەززە كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاویكردۆته‌وه، لە 7ی مانگی رابردوه‌وه تا ئەمڕۆ لانیکەم 9488 فەڵەستینی کوژراون کە سێ هەزارو 900 کەسیان منداڵن.
بەگوێرەی ئامارەكە تەندروستی غەززە، لەماوەی چەند کاتژمێری رابردودا ئیسرائیل "10 کۆمەڵکوژی گەورەی ئەنجامداون و 231 کەس کوژراون."
هەر بەپێی راگەندراوەكە، تائێستا زیاتر لە 23 هەزار کەسیش برینداربون.
ئەوەشی خستۆتەڕو، دو هەزارو 200 راپۆرتی بێسەروشوێنانیان پێگەیشتوە، لەنێویاندا هەزارو 250 منداڵ هێشتا لەژێر داروپەردوی بیناو باڵه‌خانه ڕوخاوه‌كاندان ماونه‌ته‌وه.