لەشکرکێشی ئیسرائیل ڕێگری لە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەزە دروست دەکات
  2023-11-03       279       

لە ڕاگەیاندراوێکدا ناوەندی هەماهەنگی هاوکاری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاند، ئۆپەراسیۆنی زەمینی ئیسرائیل لە باکووری کەرتی غەزە، ڕێگریی دەکات لە گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بە نزیکەی ٣٠٠ هەزار ئاوارەی فەلەستینی.

ڕێکخراوە مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕادەگەیەنن، بەهۆی بۆردوومانەکان گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ خەڵکی غەزە پەکیکەوتووە و ژیان لە باکووری کەرتی غەزە بە تەواوی وێران بووە .

ئاماژەی باوەشکردووە، بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە لە باکووری کەرتی غەزە بە بەراورد بە بەشەکانی دیکەی کەرتی غەزە، بە شێوەیەکی بەرچاو وێران بووە و ژیانی تێدا نەماوە، هەروەها پاش لەکارکەوتنی تاکە نەخۆشخانەی شێرپەنجە لە کەرتی غەزە، ٧٠ تووشبووی شێرپەنجە گیانیان لەدەستداوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، کۆی دانیشتووانی غەزە کە دەکاتە دوو ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەس هاوکاری مرۆییان پێویستە، بۆ پڕکردنەوەی ئەو هاوکارییە مرۆییانەی کەرتی غەزە تا کۆتایی ئەمساڵ، یەک ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلارە، هەروەها تا دێت دۆخەکە خراپتر دەبێت.

لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کرد، هاوکارییە مرۆییەکان بگەیەنرێنە کەرتی غەزە، بەڵام بەشێک لە هاوکارییەکان گەیەنراونەتە ئەو شارە لە ڕێی دەروازەی ڕەفحە لە میسرەوە، بەشەکەی تر بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە ناتوانرێت بگەیەنرێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×