جۆن كێربی، وتەبێژی ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی رایگەیاند، وڵاتەكەی بیرۆكەی زنجیرەیەك ئاگربەستی كاتی لەنێوان ئیسرائیل و حەماس تاوتوێ دەكات بۆ یارمەتیدانی خەڵكی مەدەنی لە غەززە و دەشڵێت: هیچ بیرۆكەیەكی ئاگربەستی كاتی لەو شێوەیە رێگر نابێت لەوەی ئیسرائیل بەرگریی لە خۆی بكات.
ئاوێنە: جۆن كێربی، ئەمشەو پێنجشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو كارەی ئێمە هەوڵدەدەین ئەنجامی بدەین تاوتوێكردنی بیرۆكەی زنجیرەیەك ئاگربەستی كاتییە كە پێویستە بۆ بەردەوامی گەیاندنی هاوكارییەكان و چونە دەرەوەی خەڵك بەسەلامەتی لە غەززە لەنێو ئەوانەشدا بەبارمەتەگیراوەكان.
جۆن كێربی جەختیشی كردەوە "هەمو هەوڵێك لەگەڵ ئیسرائیلییەكان دەدەین بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی كوژرانی هاوڵاتیانی مەدەنی."
ئەوەش لەكاتێكدایە كە بڕیارە سبەی هەینی، ئهنتۆنی بلینكن، وهزیری دهرهوهی ئهمریكا بهسهردانێك بگاته تهلئهبیب و بەگوێرەی رۆژنامەی نیویۆرك تایمز لە سەردانەكەیدا داوا له ئیسرائیل دەكات، ڕازی بێت به زنجیرهیهك وهستان و ئاگربهستی كاتی.