ئاژانسی بلومبێرگ ئاشكرایكرد، یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی ئازه‌ربایجان له به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه ره‌وانه‌ی ئیسرائیل كراوه.
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كه كه‌شتییه‌كه‌ی ئازه‌ربایجان به‌ناوی "سیفۆلیت" كه درێژییه‌كه‌ی 900 مه‌تره، له 21ی تشرینی یه‌كه‌م به یه‌ك ملیۆن نه‌وتی ئازه‌ربایجانه‌وه له به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه، به‌ره‌و ئیسرائیل رۆیشتوه.
ده‌شڵێت: هه‌ر چه‌نده كه‌شتییه‌كه به فه‌رمی به‌ره‌و به‌نده‌ری عه‌قه‌به-ی ئوردن ده‌ڕوات، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی بلومبێرگ پشتڕاستیان كردوه‌ته‌وه كه ئه‌و نه‌وته كۆمپانیای Paz Oil كڕیویه‌تی و له به‌نده‌ری ئیلات له‌سه‌ر ده‌ریای سور له سنوری ئیسرائیل راده‌ستی ده‌كرێت.
چاودێران ده‌ڵێن ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ئیسرائیل به‌نده‌ری ئیلات بۆ كاروباری نه‌وت و سوته‌مه‌نی به‌كارناهێنێت به‌تایبه‌ت له‌وكاته‌وه‌ی بۆریی نه‌وتی ئیلات-عه‌سقه‌لان به درێژیی 263 كلیۆمه‌تر دروستكراوه، به‌ڵام له‌وكاته‌وه‌ی به‌نده‌ری عه‌سقه‌لان به‌هۆی باهۆزی ئه‌قسای حه‌ماسه‌وه زیانی به‌ركه‌وتوه، ئیسرائیل رووی له به‌نده‌ری ئیلات كردوه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده توركیا پشتیوانیی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس و خه‌ڵكی غه‌ززه ده‌كات له شه‌ڕیان دژی ئیسرائیل، به‌ڵام گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له توركیاوه بۆ ته‌لئه‌بیب بووته جێگه‌ی پرسیار، هاوكات زرێك له وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی ئۆپیك نایانه‌وێت به‌شداری له‌و گه‌مارۆ نه‌وتییه‌دا بكه‌ن كه ئێران به‌سه‌ر ئیسرائیلی‌دا سه‌پاندوه.
شرۆڤه‌كاران ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئۆپیك پشت له ئیسرائیل بكات، ئه‌وا ئه‌مریكا ئاماده‌یی ده‌ربریوه پێداویستییه‌كانی ئیسرائیل له سوته‌مه‌نی و وزه دابین بكات.