سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، شەڕی نێوان وڵاتەكەی و بزووتنەوەی حەماس جەنگێكی قورسە و دەشڵێت: وڵاتەکەمان زیانی ئازاربەخشی بەرکەوتووە.
شەڕی نێوان ئیسرائیل و غەزە تا دێت قورستر دەبێت و ئیسرائیل لە ئاسمان و زەمینەوە بە چڕی هێرش دەکاتە سەر غەزە، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیلیش پەیامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە.
بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت: شەڕ لەگەڵ فەڵەستن درێژە دەكێشێت، تا سەركەوتن لەو جەنگەدا بەردەوام دەبن.
سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل باسی لەوەش کرد، لە شەڕەکەدا سەرکەوتووبوون، بەڵام زیانى بە ئازاریش بەر وڵاتەکەی کەوتووە.
شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین پێ دەنێتە هەفتەی چوارەمەوە و بەپێی ئامارەكان تا ئێستا زیاتر لە ٣٠ هەزار كەس لە هەردوولا بوونەتە قوربانی و هەزاران هاوڵاتیی دیكەش ئاوارە بوون