سوپای ئیسرائیل، ئەمڕۆ چوارشەمە لە 26 هەمین ڕۆژی دەستپێکردنی شەڕی نێوانیان لەگەڵ حەماس ڕایگەیاند 11 هەزار جار بنکە و بارەگا و كهسایهتییهكانی ناو حەماس کراوەتە ئامانج .
سوپای ئیسرائیل لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لە ئەنجامی شەڕەکەدا کە لە 7ی مانگی ڕابردوودا ڕویداوە، 326 سەربازی سوپاكهیان كوژراوه، وەک ئاژانسی AFPیش بڵاویكردوهتهوه: تەنها دوێنێ 7 سەربازی سوپای ئیسرائیل لەهێرشەکانی سەر کەرتی غەززە کوژران.
لهلایهكی دیكهوهو بهپێی کۆمپانیای پەیوەندییەکانی فەڵەستین بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 1/11/2023، خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە تەواوی کەرتی غەززە پچڕاوە.
کۆمپانیاکە، ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات، بەوەی بە ئهنقهست خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە غەززە دەپچڕێنێت، "تا جیهان لەو کۆمەڵکوژییەی لە شارەکە لەسەر دەستی سوپای ئیسرائیل ئەنجامدەدرێت ئاگادار نەبێت".
پێشتر لە 27/10/2023، بەهۆی هێرشی زەمینی ئیسرائیل بۆ سەر باکوری کەرتی غەززە، ئینتەرنێت و هێڵەکانی پەیوەندی لە شارەکە پچڕان، دوای دوو رۆژ توانرا خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و هێڵەکانی پەیوەندی بۆ غەززە بگەڕێنرێنەوە.