سکرتێری گشتیی ناتۆ ڕایگەیاند، هێرشەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل ئیدانە دەکەین و گرنگە وەڵامی ئیسرائیل لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکاندا بێت و خەڵکی مەدەنی بپارێزێت.
یانس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ لە وتارێکدا رایگەیاند، هێرشەکانی چەکدارانی فەلەستین بۆ سەر ئیسرائیل سەرکۆنە دەکەن، لەهەمانکاتدا گرنگە وەڵامی ئیسرائیل لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکاندا بێت و خەڵکی مەدەنی بپارێزێت.
سکرتێری گشتیی ناتۆ دەشڵێت: دەبێت رێگە بدرێت هاوکارییە مرۆییەکان بگەیەنرێنە هاوڵاتیان لە کەرتى غەززە.
٢٦ ڕۆژە شەرى نێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە و بەپێى دواین ئامار، زیاتر لە هەشت هەزار کەس لە کەرتى غەززە بەهۆى هێرشەکانى ئیسرائیلەوە کوژراون کە نزیکەى سێ هەزار و ٥٠٠ کەسیان منداڵن.