ئەمڕۆ دوشەممە نرخی نەوت لە سەرەتای بازرگانی ئاسیادا زیاتر لە چوار دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بهرزبوهوه، یەک بەرمیل نەوتی برینت گەیشتە 87 دۆلار و 30سەنت.
بهیانی ئهمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت 2.92 دۆلار کە دەکاتە 3.53% بەرزبوەتەوە و گەیشتوەتە 87.30 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هاوکات نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکیش 2.72 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبوەتەوه و یهك بهرمیل به 85.71 دۆلار مامهڵهی پێوهدهكرێت.
بەرزبونەوەی نرخی نەوت دوای ئهوه دێت كه هەفتەی بهرههمی نهوت پاشەکشەی کردوە و گەورەترین دابەزینی هەفتانەی لە دوای مانگی ئادارەوە بەخۆوە بینی، بەهۆی ئەوەی برێنت بە ڕێژەی 11% و نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تێکساس زیاتر لە 8% دابەزیوە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە نیگەرانییەکان لە بەرزبونەوەی ڕێژەی سود زیاتربون.
هاوكات ئەمڕۆ دووشەممە تا سەعات 8:45 بەیانی بەکاتی هەرێمی کوردستان نرخی زێڕ لەبازاڕو بۆرسەی جیهان بەڕێژەی 1% بەرزبوەوەو ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە 1.851دۆلار.
7ی ئهم مانگه، بزوتنەوەی حەماس فەڵەستین، گەورەترین هێرشی سەربازیی بۆ سەر ئیسرائیل لە ماوەی دەیان ساڵدا دەستپێکرد و بە سەدان هاوڵاتی ئیسرائیلی کوژران، لە بەرامبەردا ئیسرائیل شەپۆلێکی هێرشی ئاسمانی تۆڵەسەندنەوەی بۆ سەر غەززە ئەنجامدا.