وتەبێژی وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان ده‌ڵێت، چاوەڕوان دەكه‌ن بەشی دووەمی قەرزە 700 ملیار دینارییه‌كه‌ی به‌غدا لە 20 تاوەکو 25ی مانگ بگاتە هەرێمی کوردستان‌و 'دەستبەجێ دەست بەئامادەکاری بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی 8 دەکەن.
ئاوێنه: ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی سازكرد‌و هەندێک زانیاری سەبارەت بەخەرجی و داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان خستەڕو.
هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی رایگەیاند، ئێستا لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی کێشەو گرفتی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و دواکەوتنی جێبەجێکردنی یاسای بودجە چارەسەر بکەن.
له‌باره‌ی هاتنی گوژمه‌ی دووه‌می 700 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غداو دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 8، هونەر جەمال ئاماژەی بەوە کرد، چاوەڕوان دەکرێت بەشی دووەمی قەرزەکە لە 20 تاوەکو 25ـی مانگ بگاتە هەرێمی کوردستان و ''دەستبەجێ دەست بەئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکەین، دوای ئەوەش لەگەڵ بەغدا لەسەر هێڵین و ئومێد دەکەین لەکۆتایی ساڵدا بەرێککەوتنێک بگەین بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەران لەچوارچێوەی خەرجیی فیعلی بهێندرێتە دەرەوە.''
ئەوەشی خستەڕو، 200 ملیار دیناری خەرجیی مانگانەی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و بەرهەمهێنانی کارەبا، هەروەها 15 ملیار دیناری شایستەداراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ لە داهاتی نێوخۆ دەدرێن، ئەوەش دەبێتە هۆی کورتهێنانی زیاتر لە کاتی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران.
هه‌روه‌ها هاورێ کەمال، راوێژکاری وەزارەتی دارایی ڕایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ وه‌كو لیژنه‌ی باڵای كۆكردنه‌وه‌ی داهات و خه‌رجییه‌كان كۆبوینه‌وه، ده‌ڵێین بابەتی هه‌ندێ میدیا ڕاستیی تێدا نییه، باسی 320 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ ده‌كه‌ن کە هه‌مووی به نه‌ختینه نایه و به‌شێكی وه‌زاره‌ته‌كانه، به‌شێكی بۆ پێشینه‌كان و به‌شێكی خزمه‌تگوزارییه، بۆیه زۆر له‌وه كه‌متره كه بڵاو ده‌كرێته‌وه، 100 ملیار خه‌رجی داموده‌زگاكانه، به‌س پێشبینه‌ی داموده‌زگا و وه‌زاره‌ته‌كان مانگانه 48 ملیاره و مووچه‌ی وانه‌بێژان 15 ملیاره، جگه له ده‌رمان و پاككردنه‌وه و خزمه‌تگوزاریی زیندانییان."
وتیشی، "له‌هه‌فته‌ی داهاتوو ته‌واوی داهاته‌كان به‌ژماره ڕاده‌گه‌یه‌نین و داهاتی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2023ش ڕاده‌گه‌یه‌نین، هه‌ر شتێك بده‌ین به‌حكومه‌تی فیدراڵی، بۆ هاوڵاتیانی خۆیشمانی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه."
ڕاشیگه‌یاند، "ڕێگه‌ی یاسایی ده‌گرینه به‌ر گه‌ر دژی هه‌ر میدیایه‌ک به‌ناوی ئێمەوە قسه بکات و به‌هیچ جۆرێك قبوڵ ناكه‌ین هیچ میدیایه‌ك به‌ناوی ئێمه‌وه قسه بكات."
ئه‌وه‌شی وت، "ئێمه لیژنه‌یه‌كی ترمان دروست كردووه بۆ ئەوەی دانوستان بكه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی قه‌رزی حكوومه‌تیان لایە، چونكه پێویستیان به ئاسانكارییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پارانه بده‌نه‌وە، هه‌ندێ له‌و كه‌سانه كه عه‌رز و قه‌رزیان وه‌رگرتووه، نه زه‌وییه‌كه‌یان وه‌ك خۆی وه‌به‌رهێنان پێ كردووه، نه قه‌رزه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێ له ڕێی میدیاوه چه‌واشه‌كاری بکەن. هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست باوه‌ڕ به كه‌س مه‌كه‌ن، ئێمه سایتی خۆمان هه‌یه، وه‌زیر و بریكار و ڕاوێژكار و كه‌سی ڕێپێدراو و وته‌بێژی وه‌زاره‌ته، ئه‌وی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مانه قسه‌ی كرد، ڕاستی نییه."