بانکى ناوەندی عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ١٦٧ ملیۆن و ٥٠١ هەزار و ٨٥٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٢٢ ملیۆن و ٨٢٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٩٠ ملیۆن و ٣٢١ هەزار و ٨٥٤ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ١٦٧ ملیۆن و ٥٠١ هەزار و ٨٥٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .
ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەو بڕە ٢٢ ملیۆن و ٨٢٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٩٠ ملیۆن و ٣٢١ هەزار و ٨٥٤ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند ڕۆژێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراقیی بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٤ هەزار و ١٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێوە دەکرێت و ئەوەش نیگەرانى هاوڵاتییانى بەدواى خۆیدا هێناوە.