ئەندامێكی لیژنەی دارایی: 100 دۆلار بۆ 145 هەزار دینار دادەبەزێت
  2023-09-23       1595       

موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەكات لەماوەی چەند مانگی داهاتودا، نرخی 100 دۆلار بۆ 145 هەزار دیناری عێراقی دابەزێت، ئەگەر رێكارەكانی بانكی ناوەندی جێبەجێبكرن.

ئاوێنە: موعین كازمی، ئەمڕۆ شەممە، بە پێگەی "شەفەق نیوز"ی راگەیاند، لەماوەی سێ مانگی داهاتودا، نرخی 100 دۆلار بۆ 145 هەزار دیناری عێراقی دادەبەزێت ئەگەر رێكارەكانی بانكی ناوەندیی جێبەجێبكرێن لەوانە، ئاسانكاریی بۆ حەواڵەو رێكخستنی رێوشوێنەكانی باج و دانی باج بەشێوەیەكی راستەوخۆ بەبێ گەڕانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی باجەكان، كە ئەوەش وا دەكات دۆلاری كاش لە بازاڕدا زیادبێت.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ئەو لێدوانانەی كە باس لەوە دەكەن نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەكاندا بۆ نرخی رەسمی دادەبەزێت كە 132 هەزار دینارە، وتویەتی، بەدوری دەزانم لە سایەی دۆخی دارایی ئێستادا ئەو شتە روبدات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×