ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەکۆبونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا بڕی 700 ملیار دینار بۆ هه‌ریه‌ك له‌مانگه‌كانی (9، 10، 11)ی موچەی موچه‌خۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت. وه‌زیرێكی كوردیش له‌حكومه‌تی عێراق ده‌ڵێت، لەكۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا پێشنیازیانكردووه موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەكۆی بودجە جیابكرێتەوەو هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق موچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجبكرێت.
ئاوێنه: وه‌ك چاوه‌ڕوانده‌كرا، له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاردرا بۆ ماوەی سێ مانگ‌و بۆ هەر مانگێك بڕی 700 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت، واتە بۆ سێ مانگ بڕی دو تریلیۆن‌و 100 ملیار دینار ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت.
خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق كه به‌شداری له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا كردووه رایگەیاند، لەكۆبونەوەی ئەمڕۆدا وەزیرە كوردەكان پێشنیازی ناردنی موچەیان خستە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر بڕیاردرا 700 ملیار دینار بۆ ماوەی سێ مانگ رەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێت تا ئەو كاتەی كێشەكانی نێوان هەردو حكومه‌تی هه‌رێم‌و ناوه‌ند چارەسەردەبن و ئەو پارەیە بۆ موچەی فەرمانبەران‌و پێشمەرگەو خانەنشینانە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەم چارەسەرە كاتییەو پێویستە یاسای بودجە هەمواربكرێتەوەو موچە لەخەرجییە فیعلییەكان جیابكرێتەوە هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەدەر لەكێشە سیاسییەكان خەرجبكرێت.
وەزیری دادی عێراق ئه‌وه‌شی وت، "له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا داوای بڕی 800 ملیار دینارمان کرد بۆ شه‌ش مانگی كۆتایی ئه‌مساڵ، بەڵام حکومەتی عێراق بڕیاریدا 700 ملیار دینار بنێرێت بۆ مانگه‌كانی (9، 10، 11)".
دوای بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، مەسرور بارزانیء محمد شیاع سودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداو مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی په‌یوه‌ندییه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه، "پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی سوپاسی پشتیوانیی بەڕێزیانم کرد بۆ گەیشتن بەڕێککەوتن لەبارەی دابنیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان. هەروەها هیوامان خواست ئەم ڕێککەوتنە ببێتە بنەمایەک بۆ چارەسەرکردنی گشت کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە ڕێگەی گفتوگۆ و بەپێی دەستوور و ڕێککەوتنەکان."