ئا: به‌ڕێز عه‌باس
زۆر جار ده‌وترێت مێژونوسهكان درۆ ده‌كه‌ن، یان ئه‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌داری پێ ده‌ناسرێته‌وه درۆیه، هه‌روه‌ها ئه‌ده‌بیش هیچ نییه جگه له‌درۆ! رۆژنامه‌و رۆژنامه‌نوسیش به‌ده‌رنییه له‌م تۆمه‌تانه‌و زۆرجار درۆ‌و دونیای رۆژنامه‌نوسی وه‌ك دو دیوی یه‌ك دراو وێنا ده‌كرێت! ئه‌مه‌ش له‌ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌واڵ‌و روداوانه‌وه دێت كه میدیا وه‌ك خۆی روداوه‌كان ناگوێزێتهوهو ده‌یانشێوێنێت بۆ فریودانی خوێنه‌رو بیسه‌رو بینه‌ر یان لایه‌نگیری پێوه‌دیاره، به‌مه‌ش متمانه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات.
كتێبی"ئا به‌م شێوه‌یه جۆرناڵیستهكان درۆ ده‌كه‌ن" له‌نوسینی پرۆفیسۆر "ئه‌لیزابێت نۆیلهنۆیمان"هو "قوباد ره‌سوڵ" لهئهڵمانییهوه وه‌ریگێڕاوه‌و له‌لایه‌ن" ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌م"ه‌وه چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌م كتێبه له‌و كتێبانه‌یه كه په‌رده له‌سه‌ر هه‌ندێك روداو‌و راستی هه‌ڵده‌ماڵێت، كه رۆژنامه‌و رۆژنامه‌نوسه‌كان وه‌ك حه‌قیقه‌ت بۆ خوێنه‌ر باسیان كردوه كه‌چی له‌بنه‌مادا درۆبوهو ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه‌دا وریابن‌و هه‌مو رۆژنامه‌و رۆژنامه‌نوسێكیش وه‌ك یه‌ك جێگای متمانه نین!
واقیع‌و میدیا
پرۆفیسۆر"ئه‌لیزابێت نۆیلهنۆیمان" سه‌ره‌تای كتێبه‌كه‌ی بهدێڕێكی گرنگ‌و مانادار ده‌ست پێده‌كات‌و ده‌نوسێت: "ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌مێشكی مرۆڤه‌كاندا ده‌یبینیت، ئه‌وه زۆرجار هیچی دی واقیع نییه، به‌ڵكو واقیعێكی له‌لایه‌ن میدیاوه دروستكراوو به‌رهه‌مهێنراوه" له‌م دهقو دێڕه‌وه" نۆیمان" ده‌یه‌وێت كاریگه‌ری میدیامان بۆ رونبكاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وانیتر، به‌جۆرێك ئه‌م كاریگهرییهمان بۆباس دهكاتو ئاماژه‌ی پێده‌كات كه ئه‌وه‌ی میدیا به‌هاوڵاتی ده‌گه‌یه‌نێت دیاره چ نوسراو‌و بینراوو بیسراو بێت ئه‌وه واقیع نییه وه‌ك خۆی كه میدیا روداو‌و هه‌واڵه‌كانی له‌سه‌ر بنیات دهنێتو ده‌یگه‌یه‌نێت به‌وانیتر، به‌ڵكو ئه‌وه واقیعێكه میدیا ده‌یه‌وێت خۆی دروستی بكات‌و قهناعهتو بڕوای به‌و واقیعه نییه كه هه‌یه، قهناعهتو بڕوای بهواقیعێكه كه میدیاكه خۆی ده‌یه‌وێت! "نۆیمان" ده‌نوسێت "چاپهمهنیو رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆن چوارچێوه‌ی دونیایهكمان بۆ دیاری ده‌كه‌ن كه خۆیان دروستی ده‌كه‌ن، ئێمه له‌دونیایه‌كی میدیادا ده‌ژین كه وه‌كو حه‌قیقه‌ت سه‌یری ده‌كه‌ین، به‌ته‌نها ئه‌وه‌ی ئه‌و میدیاكاره نه‌ناسراوانه به‌گرنگ، خۆش، جێی گومان یاخود سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یان ده‌زانن، ته‌نها ئه‌وانه ده‌بێ روبده‌ن، ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه ئه‌وان "به‌رزیان ده‌كه‌نه‌وه" ده‌بنه هۆی گۆڕانی وه‌عی. ئه‌و بیروڕایانه‌ی كه ئه‌وان دهیانچرپێنن، ئه‌و ترس‌و له‌رزانه‌ی كه ئه‌وان دهیانگهشێننهوه، رێڕه‌وی سیاسه‌ت دیاری ده‌كه‌ن، زۆر ده‌مێكه هه‌واڵ ده‌رباره‌ی واقیع ناگه‌یه‌نرێت، به‌ڵكو بهههواڵگهیاندن واقیع دروست ده‌كرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سیاسه‌تیش به‌پێی داواكاریی میدیا پێشكه‌ش ده‌كرێت!
كورته مێژویه‌ك له‌درۆ!
هه‌ندێ هه‌واڵ‌و باس‌و روداو هه‌یه كه له‌مێژودا رویانداوه، دواتر كه گواستراوه‌ته‌وه سه‌ر په‌ڕه‌ی كاغه‌ز روداوه‌كه وه‌ك خۆی نه‌گوێزراوه‌ته‌وه، یان له‌بنه‌مادا ئه‌و روداوه روی نه‌داوه‌و دروستكراوه یان قسه به‌ناوی پاشای وڵاتێكه‌وه كراوه‌و كه‌چی له‌بنه‌مادا پاشاش قسه‌ی وای نه‌كردوه‌و رۆژنامهنوسهكانیش زۆرجار ئه‌و هه‌واڵ‌و روداوانه‌یان وه‌ك حه‌قیقه‌ت گواستۆته‌وه بۆ ڕۆژنامه‌كانیان! نوسه‌ری كتێبه‌كه هه‌ندێك درۆی مێژوییمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه كه به‌ئێستاشه‌وه وه‌ك حه‌قیقه‌ت باس دهكرێنو بوه بههوشیارییهكی ناڕاست، بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و درۆیانه"نۆیمان" پشت به‌سه‌رچاوه‌ی نوێ ده‌به‌ستێت، ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌وه‌نده ئه‌م درۆیانه دوباره بونه‌ته‌وه تا بون به‌هه‌قیقه‌ت لای ئه‌وانیترو چه‌ندان نه‌وه درۆیان وه‌ك حه‌قیقه‌ت بۆ باسكراوه! چه‌ندان سه‌ده‌و ساڵه باس دهكرێنو ده‌ڵێن كاتێك"ناپلیۆن پۆناپه‌رت" كه ساڵی 1812 هێرشی كرده سه‌ر روسیای قه‌یسه‌ری، شكستی سوپاكه‌ی ناپلیۆن له‌و شه‌ڕه‌دا ئه‌وه‌ی به‌ئێمه گه‌یشتوه‌و باسكراوه هۆكاره‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سه‌رماو سۆڵه‌یه‌كی زۆری روسیای قهیسهریو ئه‌مه‌ش وای له‌سوپای ناپلیۆن كردوه به‌رگه‌ی ئه‌و سه‌رمایه نهگرنو بكشێنه‌وه‌و به‌مه‌ش شكسته‌كه خراوه‌ته ئه‌ستۆی ئه‌وانیترو ده‌ره‌وه‌ی خۆیان! به‌ڵام گێڕه‌ره‌وانی روداوه‌كه ئه‌وه‌یان پشتگوێ خستوه یان بابڵێین فه‌ڕه‌نسییه‌كان ئه‌وه‌یان به‌مه‌به‌ست شاردۆته‌وه، كه به‌شێكی گرنگی شكسته‌كه‌ی ناپلیۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئاوڵه له‌ناو سوپاكهیو پێش گه‌یشتنیان به‌ڕوسیا، كه به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه زیاد له‌نیوه‌ی سوپاكه‌ی مردون! ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕی ئاوی پاكی یه‌ده‌ك تهواودهبێتو ئیدی ئاوی پیس بۆ خواردنه‌وه‌و چێشتلێنانو شوشتن به‌كارده‌هێنرێ. هه‌روه‌ها روداوی قه‌ڵای "باستیل"ی ساڵی 1789ی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی، له‌كتێبه مێژوییه‌كان واباس ده‌كرێ كه هاونیشتمانیانی فه‌ڕه‌نسی هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر ئه‌و قهڵایهو دوای شه‌ڕوشۆر ئازاد كراوه، ئێستاش وه‌ك سومبوڵی ئازادی‌و رزگاری له14/7ی هه‌موساڵێك یادی ده‌كرێته‌وه، كه‌چی له‌ڕاستیدا باستیل هێرشی نه‌كرایه سه‌رو بێ هیچ به‌رگرییه‌ك ده‌ستی به‌سه‌رداگیراو شه‌ڕێكی ئه‌وتۆش روی نه‌داوه! "نۆیمان" ده‌ڵێت پادشای فه‌ڕه‌نسی " لویسی چوارده‌هه‌م" هه‌رگیز نه‌یگوتوه" ده‌وڵه‌ت منم"،"سوێنده‌كه‌ی هیپۆكرات" زۆر پاشتر داهێنراوه!، "گۆته" له‌سێپته‌مبه‌ری ساڵی 1792دا لهفالمی له‌به‌رامبه‌ر سوپایه‌كی پروسی رایكردو له‌به‌رده‌م فه‌ڕه‌نسییه شۆڕشگێڕه‌كاندا هه‌رگیز نه‌یگوتوه"لێره‌وه‌و له‌ئه‌مڕۆوه سه‌رده‌مێكی تازه‌ی مێژوی دونیا ده‌ست پێده‌كات، كه ئێوه ده‌توانن بڵێن به‌شداربون تیایدا"، به‌ڵكو گوتویه‌تی "رۆژی 20ی سێپته‌مبه‌ری 1792 شێوه‌یه‌كی دیكه‌ی دا به‌دونیا، ئه‌وه گرنگترین رۆژی سه‌ده‌یه"، ئه‌و شێره به‌ردینه مه‌زنه به‌سه‌ری مرۆڤه‌وه نزیك هه‌ره‌مه‌كان كه بهسفینكس" ئه‌بولهول" ناسراوه، لوتی به‌هۆی كاریگه‌ری سروشته‌وه لێ نه‌بوه‌ته‌وه وه‌كو هه‌میشه ده‌نوسرێت، به‌ڵكو ئه‌وانه زۆر زیاتر سه‌ربازه توركه‌كان بون كه له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌دا كردبویانه نیشانه‌ی راهێنان بۆ تۆپه‌كانیان!
میدیا‌و دروستكردنی هه‌واڵی درۆ!
نوسه‌ر ده‌رباره‌ی درۆ له‌میدیادا ده‌نوسێت "ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌سه‌ده‌كانی پێشودا ته‌نها لێره‌وله‌وێ توشی ئه‌فسانه‌ی ناو میدیا بوبێت، ئه‌وا ئێستا له‌سه‌رده‌می ماس كۆمیونیكهیشندا كه تیایدا له‌دونیادا به‌ده‌یان هه‌زار رۆژنامه‌و گۆڤار‌و ته‌له‌فزیۆن له‌گه‌ڵ یه‌كدی پێشبڕكێ دهكهنو هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی هه‌واڵی تازه ده‌ده‌ن، مرۆڤ توشی پشكوتنو بوژانه‌وه‌یه‌كی تازه‌ی ئه‌و درۆیانه ده‌بێت". هه‌ر له‌گه‌ڵ سهرههڵدانو بره‌و په‌یداكردنی رۆژنامه‌ی رۆژانه‌و له‌هه‌مان كاتیش‌دا گۆڕانی له‌سه‌رخۆی سوپای پیشهییو بهكرێگیراواندا، مشورخواردنی رۆژنامهگهرییانهی جه‌ماوه‌ر له‌كاتی جه‌نگه‌كاندا هه‌میشه گرنگی زیاتری وه‌رگرت، نمونه‌یه‌كی جوان‌و په‌یوه‌ندیدار به‌م بابه‌ته‌وه بریتییه له"جه‌نگی قه‌رم 1853-1856" هه‌رله‌و كاته‌ش پیشه‌ی" نوێنه‌ری رۆژنامه‌وانی جه‌نگی" داهێنرا، جه‌نگی قه‌رم یه‌كه‌مین جه‌نگی چاپه‌مه‌نیی سه‌رده‌می تازه بو، هه‌ر له‌وێشدا بۆ یه‌كه‌مین جار له‌لایه‌ن به‌ریتانییه‌كانه‌وه وێنه‌ی فۆتۆگرافی وه‌كو ئامێری فێڵ‌و ته‌ڵه‌كه‌بازی له‌جه‌نگدا به‌كارهات، وێنه‌ی سه‌ربازی به‌ریتانی ده‌ركه‌وتوی جوان‌و پۆشته‌و ته‌ندروست زۆر دور له‌پشتی هێڵی به‌ره‌ی دوژمنه‌وه ده‌بوایه لای خوێنه‌ری به‌ریتانی ترس‌و له‌رزی زیانه‌كانی ژماره‌ی كوژراوانو ئازار‌و موعاناتی به‌ره‌ی شه‌ڕه‌كان بڕه‌وێنێته‌وه! هه‌روه‌ها له‌جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌مدا هیچ راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی له‌هیچ وڵاتێكی به‌شداربوی جه‌نگدا بڵاو نه‌ده‌كرایه‌وه ئه‌گه‌ر پێشتر له‌لایه‌ن سانسۆره‌وه پیرۆز نه‌كرابایه، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا كه ساڵی 1917 هاته ناو جه‌نگه‌كه‌وه، بیرۆكه‌یه‌كی یه‌كجار كاریگه‌ری دۆزییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت جۆرناڵیستهكان لغاو بكات‌و ئه‌وه‌ی سه‌پاند كه"هه‌مو نوێنه‌رێكی رۆژنامه‌وانیی جه‌نگی ده‌بوایه بڕی 10000 دۆلار ته‌ئمین بدات كه له‌حاڵه‌تی گوێڕایهڵنهبونو شكاندنی رێنماییه‌كانی سانسۆردا یاخود شكاندنی رێنماییه‌كانی سنورداركردنی سه‌ربه‌ستیی گهڕانو جموجوڵ بۆ ناوچه‌ی شه‌ڕه‌كان، راسته‌وخۆ پاره‌كه بدات! "نیكۆلای چاوسیسكۆ" دیكتاتۆر‌و سه‌رۆكی رۆمانیا، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبونیه‌وه هه‌میشه تێلێگیرامی پبرۆزبایی ته‌زویركراوی سه‌رۆك وڵاتانی دیی پهخشو بڵاوده‌كرده‌وه، ته‌نانه‌ت راپۆرته‌كانی كه‌شوهه‌وا له‌كاتی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا له‌ڕۆمانیا ده‌ستكاری ده‌كران، بۆئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر كه‌میی هۆیه‌كانی گه‌رمكردندا ناڕه‌زایی زیاد نه‌كات، نه‌ده‌بو پله‌ی گه‌رما له‌ڕاپۆرته‌كانی كه‌شوهه‌وادا هه‌رگیز بگاته ژێر 15 پله‌ی گه‌رمی!
میدیا‌و سیاسه‌ت
"نۆیمان" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه هێزو حزبی سیاسی میدیای خۆی هه‌بێت، چونكه دواجار ئه‌م میدیایه ده‌بێت به‌میدیایه‌كی ئاراستهكراوو راستگۆیی‌و پیشه‌یی بونی خۆی له‌ده‌ست دهداتو ناتوانێت روداوه‌كان وه‌ك چۆن هه‌ن وه‌ك خۆیان بگوازێته‌وه‌و بیگه‌یه‌نێت به‌ڕای گشتی‌و یان له‌ڕاستیدا هوشیارییه‌كی ساخته پێشكهشو په‌خش دهكاتو بێلایهنیو راستگۆیی لهههواڵو روداوه‌كاندا نامێنێت، نۆیمان ده‌نوسێت "په‌یوه‌ندی نێوان سیاسهتو میدیا بریتییه لهشهریكایهتیكردنی حزبه‌كان له‌میدیادا. سنوره‌كانی نێوان زانیاری بێلایهنو سیاسه‌تی حزب له‌وێدا ده‌سڕدرێنه‌وه ئه‌گه‌ر حزبه‌كان خۆیان خاوه‌نی میدیابن یاخود شه‌ریك بن له‌میدیادا"، دروست وایه هه‌ربۆیه‌شه تادێت فرۆش‌و خوێنه‌ری ئه‌و جۆره له‌ڕۆژنامه‌و گۆڤارانه كه‌م ده‌كات كه حزب ده‌ری ده‌كات یان پاڵپشتی دهكاتو به‌شێكی باشییان به‌خۆڕاییش وه‌ك تێبینیمان كردوه بیده به‌خه‌ڵك نایانخوێننه‌وه، چونكه هاوڵاتیو خوێنه‌ر متمانه‌ی پێیان نییه!
درۆكردن له‌پێناوچی؟
چیرۆكه‌كه‌ی ئێدگار ئالن پۆ!
رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی ئه‌مریكی" نیۆرك سه‌ن" گوتارێك به‌قه‌ڵه‌می "ئێدگار ئالن پۆ" بڵاوده‌كاته‌وه له‌ڕۆژی 13 ی ئه‌پریلی 1884 به‌م وشانه"په‌ڕینه‌وه له‌ئۆقیانوسی ئه‌تڵانتیك له‌سێ ڕۆژدا به‌هۆی ئامێرێكی فڕینه‌وه". مه‌به‌ست لهباڵۆنێكی هه‌وای گه‌رم بوه، ئایا "ئێدگار ئالن پۆ" وه‌كو بڵێی فاڵچی بوه؟ چونكه یه‌كه‌م جار ساڵی 1873 ئه‌وه رویدا كه سێ پیاو بیر له‌په‌ڕینه‌وه بكه‌نه‌وه لهئهتلانتیك به‌هۆی باڵۆنه‌وه، به‌ڵام نه‌یانتوانی له"لۆنگ ئیسلاند" زیاتر تێپه‌ڕن، ته‌نها له‌ڕۆژی 10ی ئهوگۆستی 1978دا "ئابروتسۆن و نیومان" توانیان لهپێنسێلڤێنیاوه تاكو فه‌ڕه‌نسا به‌هه‌وادا بفڕن، به‌ڵام ئایا چۆن"ئێدگار ئالن پۆ" توانیی بۆ" نیۆرك سه‌ن" له‌ساڵی 1884 ده‌رباره‌ی په‌ڕینه‌وه لهئهتلانتیك بهباڵۆنێكی هه‌وای گه‌رم گوتار بنوسێت؟ سه‌رچاوه‌ی ئه‌م چیرۆكه هه‌روه‌كو ئه‌مڕۆش له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌هه‌مان حاڵه‌تی له‌و جۆره‌دا لهململانێو پێشبڕكێی توندوتیژدا بو. رۆژنامه‌ی سه‌ن ئه‌وكاته له‌گه‌ڵ "هێراڵد"دا له‌چه‌ندین ساڵه‌وه له‌پێشبڕكێیه‌كی سه‌ختتدا بو له‌پێناو ره‌زامه‌ندی خوێنه‌ردا! مه‌سه‌له‌كه بریتی بو له‌خێرایی، هه‌ر لایه‌ك پێش لایه‌نه‌كه‌ی دی هه‌واڵێكی گرنگی چاپكردایه، ئه‌وا خاڵێكی سه‌ركه‌وتنی له‌زۆریی تیراژی چاپدا به‌سه‌ر ئه‌وی دی‌دا به‌ده‌ست ده‌هێنا! ئه‌و "پۆ" یه‌ی كه ئه‌مڕۆ به‌هۆی چیرۆكه كورت‌و پۆلیسییهكانیهوه ناوبانگێكی جیهانیی هه‌یه، سه‌ره‌تای ساڵی 1844 نوسه‌رێكی ته‌واو ناوبانگ جیاوازبو وه‌ك له‌ئه‌مڕۆ، ئه‌و تاڕاده‌یه‌ك موفلیس بو، ته‌نها چوار دۆلارونیو لهگیرفانیدابو، ئه‌ركی مشورخواردنی ژنێكی نهخۆشو دایكی له‌سه‌رشان بو و لهشوققهیهكی كۆن‌و داڕوخاودا له"گرین ویچ ستریتی" شاری نیۆرك ده‌ژیا، پۆ پێویستی به‌پاره بو، زۆر پێویستی پێی بو، هه‌واڵێكی سه‌رسوڕهێنه‌رانه بۆ رۆژنامه‌یه‌ك واده‌رده‌كه‌وێت بتوانێت پێویستییه ماددییه زۆره‌كه‌ی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك باشتر بكات!
رۆژنامه‌كان زیندوه‌كان ده‌مرێنن!
كه‌م نین ئه‌و رۆژنامه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی له‌پێناو زیادكردنی خوێنه‌ردا، ئاماده‌ن هه‌مو هه‌واڵێك ههڵبهستنو به‌درۆ بڵاوی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام دره‌نگ تازو ئه‌و رۆژنامه‌و رۆژنامه‌نوسانه ده‌كه‌ون! "ئه‌لیزابێت نۆیلهنۆیمان" له‌كتێبه‌كه‌یدا كۆمه‌ڵێك لهناودارانو سیاسی باس دهكاتو به‌نمونه ده‌یانهێنێته‌وه كه ڕۆژنامه‌كان به‌بێ هیچ زانیارییه‌كی دروست له‌كاتی نه‌خۆشكه‌وتنی یان توشی كاره‌ساتی هه‌ریه‌كێك له‌وانه به‌بێ ئه‌وه‌ی دڵنیابێت هه‌واڵی مردنیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی مایه‌ی سهرنجو تێڕامانه هه‌ندێك له‌و رۆژنامانه دان به‌درۆو هه‌ڵه‌ی خۆشیاندا نانێن ، چونكه وه‌ك كێماسییه‌ك بۆ رۆژنامه‌كه ده‌یبینن! نوسه‌ر"مارك توین" كاتێك هه‌واڵی مردنی خۆی له‌ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكیدا ده‌خوێنێته‌وه پێی سه‌یر ده‌بێت، دواتر له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی نوسه‌رانی لێپرسراوه‌وه ئه‌م وه‌ڵامه وه‌رده‌گرێت" ئه‌وه‌ی چاپ كراوه، چاپ كراوه، ئێمه هه‌رگیز هیچ شتێك ناگێڕینه‌وه دواوه، ئه‌و لاوازییه‌ی خۆمان ده‌رناخه‌ین!" ساڵی 1858 نوسه‌ری ئه‌ڵمانی" فریتس رۆیته‌ر" به‌هۆی رۆژنامه‌ی" شتراڵ سونده‌ر تسایتونگ"ه‌وه به‌هه‌واڵی مردنی سه‌ری سوڕده‌مێنێت! ئه‌ویش به‌وهۆیه‌وه بۆ ده‌سته‌ی نوسه‌ران ده‌نوسێت "جا چونكه من خهزنهكردنێكی ئاسان بۆ تێگه‌یشتنم هه‌یه دژی ئه‌وه‌ی به‌زیندویی بخرێمه چاڵ، تكا له‌به‌ڕێزتان ده‌كه‌م هاوڕێیانه له‌ژماره 268ی رۆژنامه به‌ڕێزه‌كه‌تان جارێكی دی ده‌رم بهێننه‌وه!" ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1993 كه‌ناڵی سێیه‌می ته‌له‌فزیۆنی حكومیی ئیتاڵی ده‌رباره‌ی مردنی ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی ئیتاڵی"فێدرێكۆ فێللینی" هه‌واڵی بڵاوكرده‌وه، پاش توشبونی بهجهڵتهیهكی دڵ لهئهوگوستدا له‌نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێری پزیشكیدا بو، به‌ڵام لهژیاندابو!
ئەم بابەتە لەژمارە ٥٥٠ی رۆژنامەی ئاوێنەدا بڵاوکراوەتەوە